بزوێنەری فڕۆکە

(لە بزوێنه‌ری فڕۆکه‌ەوە ڕەوانە کراوە)

بزوێنەری فڕۆکە یان مەکینەی فڕۆکە (بە ئینگلیزی: Aircraft engine) یەکێکە لە پێکھێنەرەکانی سیستەمی جوڵەی فڕۆکە کە جوڵەی میکانیکی دروست دەکات، بزوێنەری فڕۆکەکان بەزۆری ھەموویان کێشیان سووکە و لە جۆری (بزوێنەری پستنی یان تۆڕباینی گازی) دان جگە لە ھەلیکۆپتەرە بچووکەکان و فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکان کە بەزۆری فڕۆکەی کارەبایین

بزوێنەری[بەستەری مردوو] (Rolls-Royce Merlin)کە لە فرۆکەی جۆری (Avro york) بەکارھاتووە

بزوێنەری شەفتی دەستکاری

 
بزوێنەری[بەستەری مردوو] (Ranger L-400) کە بزوێنەرێکی ھێڵی شەش سلندەری بوو بەکارھات لە فڕۆکەی (Faircild PT-19)

بزوێنەری سەرەو خواری پستۆنی دەستکاری

بزوێنەری ھێل دەستکاری

لە سەرەتای ئەم بابەتەدا، بۆ بەرچاوڕوونی دەستەواژەی بزوێنەری ھێڵ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بزوێنەرانەی کە تەنھا لە یەک ڕیز لە سلندەریان ھەیە. کە لە بوواری زمانی ئۆتۆمبێل بەکاردێت. بەڵام لە بواری زمانی فڕین گرێیەکھ (دەستەواژەکە) بزوێنەری ھێڵی شێوە (V) یش دادەپۆشێت و دەکەوێتە بەرامبەر بزوێنەرەکە (کە لە خوارەوە وەسف کراوە). و ئەوە سنووردار نەکراوە بۆ ئەو بزوێنەرانەی کە یەک ڕیز سلندەریان ھەیە، ئەمە بە شێوەیەکی گشتی بۆ جیاکردنەوەیانە لە بزوێنەری بازنەیی. بە شێوەیەکی ئاسایی بزوێنەری ھێل ژمارەیەکی جووت لە سلندەری ھەیە، بەڵام لەوێ بۆ نموونە بزوێنەری سێ و پێنج سلندەری ھەیە. لە ھەرە سوودەکانی بزوێنەری ھێڵ ئەوەیە کە ڕێ بە بە فڕۆکە دەدات دیزاین بکرێت بە شێوەیەک کە پێشەوەی نزم بێت بۆ کەمکردنەوەی ھێزی بەرھەڵستی بۆ جوڵە. ئەگەر کرانک شەفتی بزوێنەر بکەوێتە سەرەوە ئەوا پێی دەڵێن بزوێنەری ھێڵی پێچەوانە. ئەوە ڕێگە بە پەروانە دەدات بۆ ئەوەی ئامادەبێت بۆ بەرزبوونی خستنەکاری گێڕی کورتکردنەوەی نیشتنەوە؛ و لە لایەنە خراپەکانی بزوێنەری ھێڵ ئەوەیە کە ڕێژەی ھێز بۆ کێشێکی کەممان دەداتێ. لەبەر ئەوەی کرانک شەفت و کرانک کێس درێژ و قورسن. بزوێنەرە ھێڵییەکان دەتوانرێت بەھۆی ھەوا یان شلەی ساردکەرەوە فێنک بکرێتەوە بەلام شلەی ساردکەرەوە باوترە چونکە قورسە کە سلندەرەکانی دوواوە بە ھەوا ساردبکرێتەوە؛ و بزوێنەرە ھێلییەکان زیاتر لە فڕۆکە سەرەتاکاندا بەربڵاوبوون وەکو فڕۆکەی (Wright Flyer) کە توانی لە یەکەم فڕین کۆنترۆڵی تەواو بکات.

بزوێنەری شێوە (V) دەستکاری

 
بزوێنەری[بەستەری مردوو] (Rolls-Royce Merlin V-12)

سلندەرەکان لەم جۆرە بزوێنەرەدا ڕێکخراون بەسەر دوو ڕیز کە بە شێوەیەکی گشتی گۆشەی نێوانیان ٦٠ تا ٩٠ پلەیە کە ھەر دوو پستۆنێک پێکەوە بە یەک کرانک بەسستراون. بەشێکی زۆری بزوێنەرە (V) یەکان بە ئاو سارد دەکرێنەوە، بزوێنەری شێوە ڤی ڕێژەیەکی زیاتری ھێز بۆ کێش بەرھەندێنێت لە بەرامبەر بزوێنەری ھێڵ. لەوانەیە باشترین نموونە بۆ ئەم جۆرە بزوێنەرە بریتیبێت لە بزوێنەری ئەفسانەیی (Rolls-Royce Merlin) کە بزوێنەرێکی ٢٧ لیتری بوو کە گۆشەی نێوان دوو ڕیزە سلندەرەکان ٦٠ پلە بوو و لە ١٢ سلندەر پێکھاتبوو.

بزوێنەری پێچەوانەی ئاسۆیی دەستکاری

 
بزوێنەری[بەستەری مردوو] پێچەوانەی ئاسۆیی (ULPower UL260i) کە بەھۆی ھەوا فێنک دەکرایەوە

بزوێنەری پێچەرانەی ئاسۆیی پێشی دەوترێت بزوێنەری تەخت یان بزوێنەری سندوقی کە پێکدێت لە دوو ڕیز لە سلندەر کە ھەر ڕیزێک دەکەوێتە لەیاکی کرانک کێسەوە. ئەم جۆرە بزوێنەرە بە ئاو یان ھەوا فێنک دەکرێتەرە بەڵام جۆری ھەواکەی باوترە بزوێنەری پێچەوانە کرانک شەفتی بە ئاسۆیی دادەنرێت ئەگەر بۆ فڕۆکە بێت بەڵام بە ستوونی دادەنرێت ئەگەر بۆ ھێلیکۆپتەر بێت. بەھۆی شوێنی ڕیزبوونی سلندەرەکان ئەو ھێزەی کە لە ئەنجامی جوڵەی پستۆنەکان دروست دەبێت ون دەبێت لە ئەنجامدا بزوێنەرەکە بە ھێمنی کاردەکات. بزوێنەری جۆری پێچەوانە ڕێژەیەکی ھێز بۆ کێشیکی بەرزی ھەیە لەبەر ئەوەی کرانک کێسەکەی بچووکە و کێشی کەمە. ئەم جۆرە بزوێنەرە پێکھاتووە لە ژمارەی جووت لە سلندەر لەکاتێکدا لە سلندەرەکانی ھەر لایەکی کرانک کێس لە لاکەی تری (بەرامبەری) سلندەرێکی تر ھەیە. بزوێنەرە پێچەوانەکان کە بە ھەوا فێنک دەکرێنەوە ئەو جۆرانەی لە چوار یان شەش سلندەر پێکھاتوون بەزۆری لە فڕۆکە تایبەتەکان بەکاردێن کە فڕۆکەکە پێویستی بە تا ٤٠٠ ھێزی ئەسپ بی بەڵام ئەگەر فڕۆکەکە پێویستی بە ھێزی زیاتر بوو ئەوە بزوێنەری تۆڕباینی بەکاردێت.

بزوێنەری پێچەوانەی چوار یان شەش سلندەری سارد کردنەوە بە ھەوا زۆر باو بوون لەو فڕۆکە گشتیانەی کە پێویستیان بە ھێزی تا ٤٠٠ ھێزی ئەسپ دەبوو بەڵام ئەگەر پێویستیان بە ھێزی زیاتر ببوایا ئەوا بزوێنەری تۆڕباینیان بۆ دادەنا.

بزوێنەری بازنەیی دەستکاری

 
بزوێنەری[بەستەری مردوو] بازنەیی

ئەم جۆرە بزوێنەرە پێکھاتووە کە یەک یان زیاتر ڕیز لە سلندەر کە ھەموویان ڕێکخراون بە دەوری کرانک شەفت، ھەر ڕیزێک لە سلندەر پێکھاتووە لە ژمارەی تاک لە سلندەر بۆ ئەوەی ھەنگاوەکان بە ھێمنی جێبەجێبێت، بزوێنەری بازنەیی بۆ ھەر ڕیزێک سلندەر یەک کرانکی ھەیە بۆ بەستنەوەی بە پستۆنەکان و بەزۆری کرانکەکان بچووکن لە ئەنجامدا (رێژەیەکی (ھێز بۆ کێش) ی گونجاومان دەداتێ. سلندەرەکانی خوارەوە کە دەکەونە ژێر کرانک شەفت لەوانەیە ڕوونی بزوێنەر کۆ بکەنەوە کاتێک کە بزوێنەرەکە بۆ ماوەیەکی زۆر کارنەکات؛ و ئەگەر ئەو ڕوونە خاوێن نەکرێتەوە دەبێتە ھوی تێکدانی بزوێنەرەکە.

زۆربەی بزوێنەرە بازنەیییەکان سلندەرەکانیان بە شێوەیەکی ڕێک ڕیزکراون بە دەوری کرانک شەفت، ھەرچەندە ھەندێک لە بزوێنەرە کۆنەکان کە ھەندێکان پێیان دەگوترا بزوێنەری نیمچە بازنەیی یان بزوێنەری شێوە بازنەیی کە شێوازێکی ڕیزبوونی ڕێکیان نەبوو و باشترین نموونە بزوێنەری (Anzani engine) کە لە فڕۆکەی جۆری (Bleriot XI) بەکارھات.

بزوێنەری خولاوە دەستکاری

 
بزوێنەری[بەستەری مردوو] خولاوە مۆدێلی (Le Rhone 9C)

بزوێنەری خولاوە لە سلندەر پێکھاتووە کە سلندەرەکانی لە دەورەی کرانک کێسەوە ھەر وەکو بزوێنەی بازنەیی، بەڵام کرانک شەفت جێگیر کراوە بە لاشەی فڕۆکە و ھەروەھا پەروانەکانی فڕۆکەش جێگیر کراون بە لاشەی بزوێنەر، بۆیە کرانک کێس و سلندەرەکان دەخولێنەوە. لە باشییەکانی ئەم جۆرە ڕێکخستنە ئەوەیە کە ڕێژەیەکی باش لە ھەوای سارد دەچێتە ناو بزوێنەر تەنانەت لە خێرایی کەمی فڕۆکەکەشدا. یەکەمین بزوێنەری خولاوە ناوی (Gnome Omega) بوو کە دیزاین کرابوو لەلایەن برایەکانی (Seguin) کە یەکەمین فڕینی ئەنجامدا لە ساڵی ١٩٠٩. پێش شەڕی جیھانی یەکەم زۆربەی ڕیکۆردە جیھانییەکان لەلایەن ئەم جۆرە بزوێنەرەوە بوو، لە ساڵانی زووەوە لە کاتی شەڕەکاندا ئەم جۆرە بزوێنەرە لە ھەموو جۆرەکانی تر باشتر و چوستتر بوو، بۆ زیادکردنی ھێزی ئەم جۆرە بزوێنەرە دوو سلندەریان بۆ ھەر ڕیزێک بەکارھێناوە. لە خراپییەکانی ئەم جۆرە بزوینەرە ئەوەیە کە بڕێکی زۆر لە ڕوون سەرف دەکات چونکە تێکەڵ دەبێت لەگەڵ بەنزین و دەچێتە دەرەوە لە جیاتی ئەوە ڕوونی گەرچەک (castor oil) بەکاردێت کە لەگەڵ بەنزین تێکەڵ نابێت.

بزوێنەری تۆڕباینی دەستکاری

تۆڕبۆی پاڵپشتی دەستکاری

 
بزوێنەری[بەستەری مردوو] (Garrett TPE-331) کە گێڕ بۆکسەکەی دەکەوێتە پێش بزوێنەرەکە

لەکاتێکدا کە فڕۆکە جەنگییەکان پێویستیان بە خیرایی زۆر بەرز بوو زۆربەی فڕۆکە شارستانییەکان پێویستیان پێ نەبوو. ھێشتا دیزاینەرەکانی فڕۆکە شراستانییەکان دەیانەویست سوود لە ھێزە زۆرەی گاز تۆڕباین و کەم چاکسازییەی وەربگرن. لەو کاتەدا بیرۆکەی بەکارھێنانی بزوێنەری تۆڕباینی بە دانانی پەروانەی کلاسیکی سەری ھەڵدا. لەبەر ئەوەی گاز تۆڕباین خێرایییەکی بەرزی ھەیە ھەستان بە دانانی گێڕ بۆکسیک بۆ ئەوەی خێرایی شەفتی پەروانەکە کەم بکاتەوە و خێرایی پەڕەکان نەگاتە خێرایی سەرووی دەنگ. بزوێنەری تۆڕبۆی پاڵپشتی ئەگەر بەراورد بکرێت ڵەگەڵ فڕۆکە ئاسایییەکان چوستی زۆر زیاترە و دیزاین کراوە بۆ خێرایی (٢٠٠–٤٠٠) میل لە کاتژمێرێکدا یان (٣٢٠–٦٤٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

تۆڕبۆ شەفت دەستکاری

 
بزوێنەری[بەستەری مردوو] جۆری (Allison Model 250) کە لە جۆری تۆربۆ شەفتە و لە زۆربەی ھەلیکۆپتەرەکان بەکارھاتووە

بزوینەری تۆڕبۆ شەفت لە سەرەتاوە بەکارھات بۆ ھەلیکۆپتەر و یەکەی ھێزی یاریدەدەر. بزوێنەری تۆڕبۆ شەفت ھەمان بنچینەی کارکردنی ھەیە ڵەگەڵ بزوێنەری تۆڕبۆی پاڵپشت. بەڵام لە بزوێنەری تۆڕبۆی پاڵپشتدا پەروانەکان لەلایەن بزوێنەرەوە پاڵپشتی دەکران کە بزوێنەر بەھۆی بورغی بە لاشەی فڕۆکەکە بەستراوە بەڵام لە بزوێنەری تۆڕبۆ شەفتدا بزوێنەر ھیچ پاڵپشتییەکی فیزیایی ڕاستەوخۆ ناداتە ڕووەتەرەکە. ڕووەتەرەکە بەستراوە بە گێڕبۆکسەوە کە بەستراوە بە لاشەی فڕۆکە کە بزوێنەرە تۆربۆ شەفتەکە جوڵە بە گێڕ بۆکسەکە دەکات.

بزوێنەری کاردانەوە دەستکاری

بزوێنەری کاردانەوە ھەڵدەستێت بە بەرھەمھێنانی ھێزی پاڵنان بۆ پاڵدانی فڕۆکەکە لە ڕێگای دەرپەڕاندنی دووکەڵی ئیگزۆز بە خێرایییەکی بەرز، لە ئەنجامدا ھێزی کاردانەوە دروست دەبێت و دەبێتە ھۆی پاڵنانی فڕۆکەکە بۆ پێشەوە. باوترین جۆرەکانی ئەم بزوێنەرە بریتییە لە تۆڕبۆجێت، تۆڕبۆفان و ڕۆکێت. لە بزوێنەری جێتەکەندا پێویستیمان بە ئۆکسجینە کە لە ھەوا وەری دەگرین بۆ سووتاندنی سووتەمەنییەکە لەکاتێکدا لە ڕۆکێتەکاندا ئۆکسجین وەک سووتەمەنی ھەڵی دەگرێت چونکە ڕۆکێت لە بۆشایی ئاسماندا گەشت دەکات پێویستی ئۆکسجین ڵەگەڵ خۆی بەرێت بۆ سووتاندنی سوتەمەنییەکەی.

جێت دەستکاری

تۆڕبۆجێت دەستکاری

 
بزوێنەری[بەستەری مردوو] تۆڕبۆجێت

تۆڕبۆجێت جۆرێکە لە جۆرەکانی تۆرباینی گازی کە لە بنچینەدا گەشەی پێدرا بۆ فڕۆکەی سەربازی لە ماوەی جەنگی جیھانی دووەم، تۆڕبۆجێت سادەترین جۆری تۆڕباینی گازییە. کە پێکھاتووە لە کۆمپرێسەرێک بۆ ڕاکێشانی ھەوا و پەستاوتنی، و لە بەشی سووتاندندا سوتەمەنی زیاددەکرێت و دەتەقێتەوە و یەک یان زیاد لە یەک تۆڕباین دانراون بۆ ھەڵمژینی ئەو دووکەڵەی کە دەسووتێت بۆ سووڕاندنەوەی کۆمپرێسەرەکە و دەمی ئەو شوێنەی کە دووکەڵەکەی لێ دەچێتە دەرەوە بچووک دروست کراوە بۆ ئەوەی بە خێرایی دووکەڵەکە بچێتە دەرەوە و پاڵ بە فڕۆکەکە و بنێت. کە تۆڕبۆجێت دروست کرا توانرا خێرایی فڕۆکە سەربازییەکان بەلایەنی کەمەوە ١٠٠ میل لە کاتژمێرێک زیاتر بکریت لە فڕۆکانەی کە بزوێنەرەکانیان پستۆنییە. لە ساڵانی دووای جەنگی جیھانییەوە ھەنگاو بە ھەنگاو کێشەکانی تۆڕبۆجێت بەدیارکەوتن. لە خێرایی کەمتر لە ٢ ماخ (کەمتر لە دوو ئەوەندەی خێرایی دەنگ) تۆربۆجێت چووستی زۆر باشترە بەڵام دەنگێکی یەکجار زۆر دروست دەکات.

تۆربۆ فان دەستکاری

 
بزوێنەری[بەستەری مردوو] تۆربۆ فانی مۆدێل (CFM56-3)

بزوێنەری تۆربۆفان بەزۆری بەھەمان شێوەی تۆڕبۆ جێتە بەڵام پانکەکەی فراونترە کە دەکەوێتە پێشەوەی بزوێنەر کە وادەکات ھێزێکی زۆرتری پاڵپێوەنان دروست بکات لە ئەنجامدا وادەکات کە چوستی سووتەمەنییەکە باشتر دەکات. ھەرچەندە پانکەکە ھێزی پاڵپێوەنان دروست دەکات بە ھەمان شێوەی پەروانە بەڵام ئەو جۆگە سەربەخۆیانەی کە دەکەونە دەوروبەری پەروانەکە وادەکات کەوا چوستی پەروانەکە سنووردار دەکات. ئەم ڕێگایە چوستی زیاترە بەراورد بە بەکارھێنانی جێت نۆزل چونکە باشتر دەتوانێت ھێزی پاڵپێوەنان دروست بکات و بزوێنەری تۆربۆ فان چوستی زیاترە بەرامبەر ئەو بزوێنەرانەی کە پەروانە بەکاردێنن لە سنووری خێرایی دەنگ. بەشێوەیەکی گشتی بزوێنەری تۆڕبۆ فان چەند یەکەیەکی زیاتری تۆڕباینی ھەیە بۆ سووراندنەوەی پانکەکەی. بزوێنەری تۆڕبپ فان یەکەم بزوێنەر بوو کە لە چەند بەشێک (قۆناغێک) لە پارچەی جوڵاو و جێگیر پێکھاتبوو، و ئەو شەفتەی کە ھەموو پارچەکانی لەسەر دانرابوو ئازاد بوو لەوەی بە چ خێرایییەک بخولێتەوە کە ئەوەش وای دەکرد کاردانەوەی بزوێنەرەکە خێراتر بێت لە کاتی گۆڕانی خێرایی. بزوێنەری تۆربۆ فان دابەش دەبن بەسەر دوو لاڕێدا لاڕێی بەرز و لاڕێی نزم، لەکاتێکدا کە لاڕیی بەرز بەکاردێت بۆ فڕۆکە شارستانییەکان چونکە چوستییەکەی زۆر باشی ھەیە لە خێرایی ٨٠٠ تا ٨٨٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و دەنگیشی کەمترە، بەڵام لاڕێیە نزمەکان بەکاردێن لە فڕۆکە سەربازییەکەن وەکو فڕۆکە شەرکەرەکان چونکە ڕێژەیەکی باشی ھێزی پاڵۆێوەنان بۆ کێشی ھەیە بەڵام دەنگی زۆرە و ئەم جۆرە فڕۆکانە دەتوانن بگەنە خێرایی سەرو خێرایی دەنگ خێرایی دەنگ لە ھەوادا نزیکەی ٣٤٠ مەترە لە چرکەیەکدا کە دەکاتە نزیکی ١٢٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک.

جێتی لێدان دەستکاری

بزوێنەری جێتی لێدان ئامێرێکی میکانیکی سادە بوو کە سوڕەکەی بەردەوام دووبارە دەبۆوە کە ھەوای دەرەوەی ڕادەکێشا بۆ ناو بزوینەر لە ڕێگەی دەرگایەکی یەک ئاراستە پاشان بۆ ناو ژووری سووتان دوایی دەتەقییەوە. ھێزی تەقینەوەکە ڵەگەڵ دووکەڵە سوتاوەکە دەچونە دەرەوەی بزوێنەرەکە لە دواوەی بزوێنەرەکە، ھێزی دروست دەکرد لە ڕێگەی چەند لێدانێکی لەدوای یەکەوە وەک لە ناوەکەی دیارە. ئەم جۆرە بزوێنەەرە لەلایەن کەسێکی ئەڵمانییەوە دروست کرا بەڵام بەکارھێنانی ئەم جۆرە بزوێنەرە کەم بوو چونکە دەنگێکی زۆر زۆری دروست دەکرد و دەبوە ھۆی ئەوەی پارچە میکانیکییەکان زووتر تووشی کێشە ببن تەنھا لە جەنگی جیھانی دووەم بەکارھات لە (V1 flying bomb).

ڕۆکێت دەستکاری

 
بزوێنەری[بەستەری مردوو] ڕۆکێت

چەند فڕۆکەیەکی کەم بزوێنەری ڕۆکێتیان بەکارھێنا بۆ بەرھەمھێنانی ھێزی پاڵنان کۆنتڕۆلکردنی ئاراستە، نموونە فڕۆکەی (Bell X-1) و (North American X-15)، بزوێنەری ڕۆکێت لە زۆر فڕۆکەدا بەکارنەھات بۆ بەرھەمھێنانی ھێزی پاڵنان چونکە چوستی کەم بوو.

جۆری نوێی بزوێنەر دەستکاری

بزوێنەری وانکڵ دەستکاری

 
بزوێنەری[بەستەری مردوو] وانکڵ

جۆرێکی دیکەی بزوێنەر کە ھیوای ئەوەی پێ دەکرا کە سەرکەوتوو بێت بزوێنەری وانکڵ بوو. بزوێنەری وانکڵ بەپێی قەبارە و کێش یەک لەسەر چواری بزوێنەرێکی چوار ھەنگاوی پستۆنی بوو لەکاتێدا ھەمان ھێزی بەرھەمی ھەبوو و کەمتر ئاڵۆزبوو. لە بەکارھێنەکانی فڕۆکە ڕێژەی کێش بۆ ھێز تایبەتمەندییەکی گرنگە بۆ بەراووردکردن کە ئەمەش وای کرد بزوێنەری وانکڵ باشتر بێت. لەبەر ئەوەی لاشەی بزوێنەرەکە بە شێوەیەکی ئاسایی دروست کرابوو لە ئەلەمنیۆم و پارچە خولاوەکە لە ستیل دروست کرابوو، ئەلەمنیۆم زیاتر لە ستیل دەکشێ کاتێک گەرم دەبێت، بزوێنەری وانکڵ پارچەکانی پێکەوە نانوسێن کاتێک کە زیاد لە پێویست گەرم دەبن بە پێچەوانەی بزوێنەری پستۆنی. بەرەوپێشچونی ئەم جۆرە بزوێنەرە لەپاش جەنگی جیھانی دووەمەوە دەستی پێکرد بەڵام لەو کاتەدا کومپانیاکانی بەرھەمھێنانی فڕۆکە بزوێنەری تۆڕباینیان پێ باشتر بوو. دیزاینەرەکان بڕوایان وابوو کە بزوێنەری تۆربۆجێت و بزوێنەری تۆڕبۆی پاڵپشتی دەتوانن توانای پێویست بۆ ھەموو جۆرە فڕۆکەیەک دابین بکەن لە بچووکترین دیزاینەوە تا گەورەترین دیزاین. بزوێنەری وانکڵ لەناو جیھانی فڕۆکەدا بەکارھێنانی زۆر نەبوو بەڵام لە زۆربەی ئۆتۆمبێلە وەرزشییەکانی کۆمپانیای مازدادا بەکارھات.

بزوێنەری وانکڵ لە مۆدێلە نوێیەکانی فڕۆکەی (Motor gliders) بەکارھات کە وای دەکرد کێشی فڕۆکەکە کەمتر بێت کارکردنی بزوێنەرەکەی ھێمنتر بوو.

بەھۆی ئەوەی کە تێچوی بەرھەمھێنان دەگۆڕا بۆ بزوێنەری فڕۆکە لە بزوێنەرە وانکڵەکاندا بۆیە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکانیان لێدەکردەوە و بۆ فڕین بەکاریاندەھێنا. یەکەکانی مازدا دەیانتوانی توانا بەرھەم بھێنن لەنێوان ١٠٠ تا ٣٠٠ ھێزی ئەسپ کە ئەوەش وای دەکرد نرخی ئۆتۆمبێل دابەزێنێت.

بزوێنەری گاز دەستکاری

زۆربەی بزوێنەری فڕۆکەکان لە جۆری داگیرساندن بە پلاک بوون کە سووتەمەنی بەنزینیان بەکاردەھینا. لە ساڵی ١٩٣٠ەوە ھەوڵدرا بۆ بەکارھێنانی بزوێنەری پەستانە داگیرساندن بە بەکارھێنانی سووتەمەنی گاز (دیزڵ). بە شێوەیەکی گشتی بزوێنەرە پەستانە داگیرساندنەکان زۆر گونجاوتر و باشترن بۆ کارکردن لە ڕێگا دوورەکان و ئەو کارانەی کە کاتی زۆریان دەوێت و لەبەر ئەوەیە کە بەزۆری لە بارھەڵگرەکان و کەشتییەکان بەکاردێن. ئەو کانزا کێش سووکانەی کە لە سالانی ١٩٣٠ ھەبوون نەیاندەتووانی ڕێژەی پەستانی بەرز دابنێن بۆ بزوێنەرە گازەکان، بۆیە ڕێژەی ھێز بۆ کێشیان کەم بوو و لەبەر ئەم ھۆیە باو نەبوون، ھەرچەندە بزوێنەری (Clerget 14F) کە لە ساڵی ١٩٣٩ دروست کرا کە بە گاز کاری دەکرد و لە جۆری بزوێنەری بازنەیی بوو ھەمان ڕێژەی ھێز بۆ کێشی بزوێنەرێکی بازنەیی بەنزینی ھەبوو. بەھۆی بەرەو پێشچوونی تەکنەلۆجی سووتەمەنی گاز و باشتر کردنی چوستی سووتەمەنییەکە وای کرد کەوا ڕێژەی ھێز بۆ کێشی لە ئۆتۆمبێلەکان باشتر بێت، بەھۆی ئەوەی کە سووتەمەنی فڕۆکە باجی زیاتر لەسەربوو بەراورد بە گاز بۆیە بوژانەوەیەک ڕوویدا لە بەکارھێنانی گاز لە فڕۆکەدا دووبارە بەکارھاتەوە لە ئەوڕوپا.

بزوێنەری جێتی پێش ساردکردنەوە دەستکاری

بۆ خێرایی بەرزی (سەروو سوپەرسۆنیک یا کەمتر لە ھایپەرسۆنیک) بە بردنەژوورەوەی سیستەمی ساردکردنەوە بۆ ناو دەکتی ھایدرۆجینی بزوێنەری جێت ڕێدەدات بە پرژاندنی باشتری سووتەمەنی لە خێرایی بەرز و دوورکەوتنەوە لە پێویستبوونی دروستکردنی دەکتەکە لە ماددەی بەرگری بەرز بۆ توانەوە ڕ چالاک لە ساردبوونەوە کە ئەوەش ڕێژەی ھێزی پاڵنان بۆ کێش باشتر دەکات لە خێرایی بەرز.

وا بیری لێدەکرێتەوە کە ئەو دیزاینە ڕێگە دەدات بە فڕینی پێچەوانەیی فڕۆکە لە دیوەکەی تری زەوی لە ٥ ماخدا (١ ماخ بە نزیکەیی ٣٤٠ مەترە لە چرکەیەک).

کارەبا دەستکاری

ژمارەیەک لە فڕۆکە بە کارەبا بەھێزکراون، بۆ نموونە (QinetiQ Zephyr) کە لە ١٩٦٠ەوە دیزاین کراوە. ھەندێکیان بەکارھێنراون وەکو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەربازی. لە فەڕەنسا لە کۆتایییەکانی ٢٠٠٧ فڕۆکەیەکی ئاسایی بەھێزکرا وزەی پێدرا لە ڕێگەی مۆتۆرێکی کارەبایی ١٨ کیلۆ واتی بە بەکارھێنانی پاتری لیتیۆم پۆلیمەر دەفڕی، کە زیاتر لە ٥١ کیلۆمەتری پی بڕی. یەکەم فڕۆکەی کارەبایی بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی دەزگای دەسەڵاتی نێودەوڵەتی بۆ فڕین

تاقیکردنەوە زانستییە سنووردارەکان لە ڕێگەی جولاندن بە کارەبای سۆلار بەجێ کراوە، بە شێوەیەکی ئاشکرا فڕۆکەی نەفەر ھەڵگری سۆلار چالێنجەر و سۆلار ئیمپۆلس ڵەگەڵ فڕۆکە نەفەر ھەڵگرە پێشەنگەکەی ناسا.

چەندین لە کۆمپانیا گەورەکان، لەوانە سیمێنز، گەشەدەکەن بۆ جێبەجێکردنی بەرزی بزوێنەرە کارەبایییەکان لە بەکارھێنانی فڕۆکەدا، ھەروەھا (SAE) نوێترین گەشەی توخمییەکان پێشان دەدات وەکو وایەری مسی پاکی مۆتۆڕە کارەبایییەکان بە توانایەکی باشتر. سیستەمی ھایبرێد وەک پاڵپشتی فریاگوزاری و بۆ زیادکردنی توانا لە کاتی فڕینی ھەستانی فڕۆکە پێشنیازی فرۆشتنی کردووە لەلایەن (Axter Aerospace) لە مەدریدی ئیسپانیا.

ھەلیکۆپتەرە بچووکەکانیش بەردەوام ھێزیان پێدراوە لەلایەن مۆتۆڕی کارەبایییەوە.

بزوێنەری دوو ڕەگی تۆربۆ فان و پستۆن دەستکاری

لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٨ (de: Bauhaus Luftfahrt) لە شاری میونخی ئەڵمانیا لە دەزگای توێژینەوەی بنچینەیی (ILA Berlin Air Show) ھەستا بە نمایشکردنی بزوێنەرێک کە بە دوو قۆناغ کاری دەکرد کە چوستییەکەی زۆر بەرز بوو بۆ ساڵی ٢٠٥٠ کە پێکھاتبوو لە بزوێنەرێکی (تۆربۆ فان ڵەگەل گێرێک) و بزوێنەرێکی پستۆنی. تیرەی فانەکە (پانکەکە) ٢٫٨٧ مەتر بوو و لە ١٦ پەڕ پێکھاتبوو کە لەلایەن تۆڕباینێکی پەستان کەمەوە ھێزی پێدەدرا بەڵام کۆمپرێسەری فڕۆکەکە لەلایەن بزوێنەرێکی بستۆنی ھێزی پێ دەدرا کە لە دوو ١٠ ڕیزی پستۆنی. بزوێنەرە ٥٠٨٠ کیلۆگرامەکە توانای ھەڵفڕینی فڕۆکەیەکی ٥٠ سەرنشینی ھەبوو.

بڕی سوتەمەنی پێویست دابەشی ھێزی پێویست بۆ جوڵاندنی فڕۆکەکە بریتییە لە ١١٫٥()گرام/کیلۆ نیوتن/چرکە) و چوستی بزوێنەرەکە بریتییە لە %٤٨٫٢ و پلەی گەرمی سووتان ١٤٣٠ پلەی سەدییە و بەرزترین پەستان دەگاتە ٣٠ مێگا پاسکاڵ (٣٠٠ باڕ) و کێشی بزوێنەرەکە زیاد دەکات بە ڕێژەی %٣٠.

ڕیزبەندی شوێنی بزوێنەرەکان دەستکاری

 
سێ[بەستەری مردوو] کۆنتڕۆلکەرەکەی خێرایی فڕۆکەی (Boeing 727)

ئەو فڕۆکانەی کە لە چەند بزوێنەریک پێکھاتوون شوێنی بزوێنەرەکان بە ژمارە ڕیز کراون لە چەپەوە بۆ ڕاست لەو خاڵەی کە فڕۆکەوانەکە سەیری پێشەوە دەکات بۆ نموونە فڕۆکەیەکی چوار بزوێنەری وەک (Boeing 727) بزوێنەری ژمارە یەک دەکەوێتە لای چەپ و دوورتریانە لە لاشەی فڕۆکە لەکاتێکدا کە بزوێنەری ژمارە سێ دەکەوێتە لای ڕاست و نزیکتریانە لە لاشەی فڕۆکەکە.

لە باری فڕۆکەی دوو بزوێنەریی بزوێنەری ژمارە یەک دەکەوێتە دیوی پێشەوە و لای سەرەوە بەڵام بزوێنەری دووەم دەکەویتە لای خوارەوە و لای دواوە.

سووتەمەنی دەستکاری

بزوێنەری فڕۆکەی پستۆنی بەزۆری دیزاین کراون بۆ ئەوەی بە سووتەمەنی فڕۆکە کار بکەن. سووتەمەنی فڕۆکە ژمارەیەکی ئۆکتانی بەرزتری ھەیە بەراورد بە سوتەمەنی ئۆتۆمبێل و ئەو جۆرە سوتەمەنییە وادەکات کە ھێزێکی زیاتر بەرھەم بھێنێت بزوێنەرەکە و ڕێژەی پەستاوتنی بەرزتربێت و لە بەرزی زیاتر بفڕێت. لە کۆندا باوترین جۆری سووتەمەنی بریتیبوو لە(100LL) کە ژمارەکە مانای ئەوەبوو ژمارەی ئۆکتانی چەندە و (LL) مانای ئەوەیە کە ڕێژەیەکی کەم لە قورقوشمی تێدایە.

پاڵاوتگەکان ھەلدەستان بە تێکەڵکردنی سووتەمەنی فڕۆکە لەگەل تێترائیتیلد (قورقوشم) بۆ بەدەستھێنانی ژمارەی ئۆکتانی بەرزتر بۆێە حکوومەت بڕیاریدا کە چی دیکە قورقرشم نەکرێتە ناو سوتەمەنی بزوێنەری سەر شەقامەکان. بەھۆی ئەوەی کە قورقوشم زەرەری بە ژینگە دەگەیاند بۆیە بریاردرا بە قەدەغەکردنی لەناو سووتەمەنی فڕۆکەشدا بۆیە توێژینەوە دەستی پێکرد بۆ دۆزینەوەی سوتەمەنییەکی تر بۆ فڕۆکە.

بزوێنەرە تۆرباینییەکان و بزوێنەری فڕۆکە دیزڵییەکان جۆرەھا پلەی سوتەمەنی جێتیان بەکاردەھێنا. سووتەمەنی جێت کە کەمتر توانای فڕینیان ھەیە (کەمتر توشی بە ھەڵمبوون دەبن) کە لە نەوتی سپی وەردرگیرێت و مادەی چالاککەریشیان تێدەکرێت بەلام توانی بروانامەی ستانداردی سوتەمەنی وەربگرێت.

فڕۆکەی نموونەیی بە شێوەیەکی گشتی بزوێنەری نیترۆیان بەکاردەھێنا کە بەھۆی سووتەمەنییەکی تایبەتەوە کاری دەکرد پێکھاتبوو لە تێکەڵەیەک لە (Methanol) و (nitromethane) و ڕوونی چەورکردن. بەشێک لە فڕۆکە نموونەیییەکان و ھەلیکۆپتەرەکان بەھۆی کارەباوە ھێزی پێویستیان بۆ بەرھەمدەھێنرا

سەرچاوەکان دەستکاری