بزاڤی مافەکانی گیانلەبەر

(لە بزووتنەوەی مافی ئاژەڵانەوە ڕەوانە کراوە)

بزاڤی مافەکانی گیانلەبەر (بە ئینگلیزی: Animal rights movement) پێکھاتووە لە بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی کە ھەوڵی نەھێشتنی جیاوازییە زۆرەکانی نێوان مرۆڤەکان و گیانلەبەرانی تر دەدات. ئەم جیاکارییانەی لە نێوان گیانلەبەر و مرۆڤەکان دەکرێن بە گشتی ڕەوشتی و مافیین. بۆ نموونە، کوشتنی مرۆڤێک لە ڕووی یاساوە قەدەغەکراوە و نایاسایییە، کەچی کوشتنی گیانلەبەرێک ئاساییە. ئەم بزووتنەوەیە ھەوڵی لەناوبردنی ئەم جیاوازییە دەدات. ھەروەھا ھەوڵی لەناوبردنی بیرۆکەی بەکارھێنانی گیانلەبەران وەک خواردن، پۆشاک، بۆ کات بەسەربردن، بۆ بەدواداچوون یان ھەر جۆرە بەکارھێنانێکی تر دەدات. ئەم جووڵە کۆمەڵایەتییە یەکێکە لەوانەی کە بە شێوەیەکی ئەکادیمیانە بە سەرەکی لە لایەن فەیلەسووفانەوە ڕاگیراوە. بزاڤی مافەکانی گیانلەبەر پەیوەندییەکی بەھێزی بە ڤیگنیزمەوە ھەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری