برۆ عومەری
برۆ عومەری (لەدایکبووی ١٩٤٢ لە نسێبین - مردووی ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ لە نسێبین) نووسەر و شاعیرێکی کورد بوو.[١]
برۆ عومەری | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٤٢ گوندی چالێ نسێبین |
مەرگ | ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ نسێبین |
ھۆکاری مەرگ | نەخۆشیی دڵ |
پیشە | نووسەر ھەڵبەستوان |
ژیان
دەستکاریعومەری ساڵی ١٩٥٧ لە شاری نسێبین قۆناغی ناوەندی تەواو کردووە، دواتر لە مێردین قۆناغی دواناوەندی و دواتر لە ئەستەمبوڵ زانکۆی تەواو کردووە و ساڵی ١٩٦٩ بووە بە دوکتور. برۆ عومەری ساڵی ١٩٧٨ بووەتە پسپۆری نەشتەرگەریی گشتی و بەڕێوەبەری تەندروستی لە مەراش و مێردین. لە نەخۆشخانەی مێردین کاری کردووە، ساڵی ١٩٨٠ بە کودەتایەکی سەربازی دەستبەسەر و پاشان ئاوارە و شاربەدەر کراوە؛ دواتر لە نەخۆشخانەی شاری سینۆپ کاری کردووە. دوای ماوەیەک وازی لە کارەکەی ھێناوە و لە قۆسەر و ماردین ماوەتەوە، ماوەیەک لە نەخۆشخانەی مێرسین کاری کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٢ خانەنشین بووە.
لە زۆر گۆڤار و ڕۆژنامەدا نووسین و ھەڵبەستەکانی لەژێر ناوی برۆ عومەری بڵاو بوونەتەوە. برۆ عومەری لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٦دا بووە بە ئەندامی کۆمەڵەی نووسەرانی کوردی ئامەد. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ بەھۆی نەخۆشیی دڵەوە لە شاری نسێبین کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Bro Omerî، Diyarname». web.archive.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Bro Omerî»، ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی. سەردان لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٤.