باڵەخانەی وەکێڵ
ئەم وتارە سەبارەت بە عیمارەتی وەکێڵ نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە وەکێڵ (ڕوونکردنەوە).
باڵەخانەی وەکێڵ یان عیمارەتی وەکێڵ عیمارەتێک گەورەیە لە گەڕەکی قەتارچییانی شاری سنەیە و کەوتووەتە سەر شەقامی وەکێڵ (کەشاوەرزی ئێستا) و لەخۆگری سێ حەوشە ھەرکام بە بینای تایبەتەوە، حەمامێکی تایبەتی لە ناو عیمارەت و حەمامێکی گشتی لە دەرەوە. بەشی سەرەکی عیمارەتی وەکێڵ لە سەردەمی زەندییە دروست کراوە و بەشەکانی تری بەرھەمی سەردەمی قاجارە. ئەم کۆمەڵە ڕازاوەیە تژی لە کاری ھونەرمەندانەی وەک خشت ڕازێنی و ئورووسی تۆکمەیە. حەوشەی ناوەندی میچێکی شیروانی شێوە کڵاوفەرەنگی لەسەرە.[١]
باڵەخانەی وەکێڵ | |
---|---|
وڵات | ئێران |
دابەشکاریی کارگێڕی | پارێزگای کوردستان |
جێ | سنە |
پۆتانی شوێن | ٣٥°١٨′٤٨″N ٤٦°٥٩′٣٥″E |
ستایلی نژیاروانی | Zand architecture |
باری کەلەپووری | ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران |
Directions | محله قطارچیان جنب مسجد شیخ محمدباقر |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «اطلاعات گردشگري و توريستي استان كردستان». web.archive.org. ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە باڵەخانەی وەکێڵ تێدایە. |