باڵانسی لێکۆڵەری ملیۆنێر: بێسنوور

زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمێی ژاپۆنی

باڵانسی لێکۆڵەری ملیۆنێر: بێسنوور (بە ژاپۆنی: 富豪刑事 Balance:UNLIMITED، بە ڕۆماجی: فوگۆ کێیجی بارانسو ئەنریمیتێدۆ) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمێی ژاپۆنییە کە لەلایەن کلۆڤەروۆرکس بەرھەم ھێنراوە،[٢] و لەلایەن تۆمۆھیکۆ ئیتۆ دەرھێنراوە و لە ڕۆمانی لێکۆڵەری ملیۆنێر ئیلھامی وەرگرتووە کە لەلایەن یاسوتاکا تسوتسوی نووسراوە.[٣]

باڵانسی لێکۆڵەری ملیۆنێر: بێسنوور
لۆگۆی باڵانسی لێکۆڵەری ملیۆنێر: بێسنوور
富豪刑事 Balance:UNLIMITED
(فوگۆ کێیجی بارانسو ئەنریمیتێدۆ)
چەشنکۆمیدی، لێکۆڵەری، نادیار[١]
دروستکراوە لەلایەنیاسوتاکا تسوتسوی
ئەنیمێ
دەرھێنەرتۆمۆھیکۆ ئیتۆ
نووسەرتاکو کیشیمۆتۆ
ئاوازدانانیوگۆ کانۆ
ستودیۆکلۆڤەروۆرکس
مۆڵەتنامە لە لایەن
بڵاوبوونەوە ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

بۆ یەکەم جار لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٠دا لە ماوەی ئەنیمێی نۆیتامینای کەناڵی فوجی تیڤی نمایش کرا، بەڵام بەھۆی گشتگیربوونی کۆڤید-١٩ دوای ئەڵقەی دووەم بەرنامەکانی دواخست. زنجیرەکە لە ١٦ی تەممووزەوە دەستی بە پەخش کردەوە تا ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.

کەسایەتییەکان دەستکاری

دایسوکێ کامبێ (神戸大助، کامبێ دایسوکێ)
کەسایەتیی سەرەکیی زنجیرەکەیە لە ڕۆمان و ئەنیمێیەکەدا، زۆر دەوڵەمەندە و میراتگری خێزانی کامبێیە، بۆ لێکۆڵینەوەکردن لە گرووپێک دەستنیشان کراوە، سەر بە بنکەی پۆلیسی تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆنە، دایسوکێ کامبێ بە بەکارھێنانی سامانەکەی و تەکنیکیی ھاوچەرخانە چارەسەری کەیسە جیاوازەکان دەکات، تەمەنی ٢٧ ساڵە.[٤]
ھارو کاتۆ (加藤春، کاتۆ ھارو)
یەکێکە لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی ئەنیمێیەکە، ھارو لێکۆڵەرە و لەگەڵ دایسوکێ لە بەشی لێکۆڵینەوەی کارگێڕیی پۆلیسی پایتەخت کار دەکات، تەمەنی ٢٩ ساڵە.[٤]
ڕیۆ ھۆشینۆ (星野涼، ھۆشینۆ ڕیۆ)
لێکۆڵەرێکی بەشی لێکۆڵینەوەی ١ی دەزگای پۆلیسە، پیشەکەی زۆر بەجدی وەرگرتووە، تەمەنی ٢٦ ساڵە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The Millionaire Detective balance:unlimited". Fuji Creative Corporation. February 20, 2020. Archived from the original on February 20, 2020. Retrieved February 20, 2020. ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Leung, Hilary (2020-07-16). "Millionaire Detective's Haru & Daisuke Clash Over Crime-Solving Methods". CBR (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-17.
  3. ^ "ANIME NEWS: 'Millionaire Detective' series starts in April; teaser unveiled | The Asahi Shimbun: Breaking News, Japan News and Analysis". The Asahi Shimbun (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-17.
  4. ^ ئ ا ب "انمي Fugou Keiji: Balance:Unlimited - المحقق المليونير". موسوعة الانمي (بە عەرەبی). Retrieved 2022-08-17.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری