باکووری ڕۆژھەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان ناوچەیەکی جوگرافیایی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانە کە لە باکووردا لەگەڵ وڵاتی کەنەدا، لە ڕۆژھەڵاتدا لەگەڵ ئۆقیانووسی ئەتڵانتیک، لە باشووردا لەگەڵ ناوچەی باشوور و لە رۆژاوادا لەگەڵ ناوچەی ناوەڕاستی ڕۆژاوا ھاوسنوورە.[١]
ئەگەرچی ناوچەی باکووری ڕۆژھەڵات ناسنامەیەکی کولتووری یەکدەستی ناتەواوی ھەیە، بەڵام ئەم ناوچەیە خاوەنی زۆرترین پەرەسەندنی ئابووری، پڕ حەشیمەت و کولتووری جۆراوجۆرە.[٢]