باڕبنھایمەر (بە ئینگلیزی: Barbienhimer) دوای ئەوەی ڕاگەیەندرا کە دوو فیلمی گەورەی ساڵی ٢٠٢٣، باربی و ئۆپنھایمەر, ھەردووکیان لە یەک ڕۆژدا لە ئەمریکا و جیھان نمایش دەکرێن، گاڵتەجاڕی ئینتەرنێت بەم دوو ناونیشانە دەستی پێکرد بە بەراوردکردنیان لە ڕووی جیاوازی ستایل و ناوەڕۆکەوە.[١] ئەم پرۆسەیە لە کۆتاییدا بووە ھۆی دروستکردنی زاراوەی باربنھایمەر کە تێکەڵەیەکە لە ناوی دوو فیلمە.[٢] شێوازی فانتازیا کۆمیدی و دڵخۆشکەری باربی لە بەرامبەر کەشوھەوای تاریک و تەواو گەورەساڵانی ئۆپنھایمەردا، شێوازێک بوو کە ئینتەرنێتکاران نوکتەی جیاوازیان پێ دروست دەکرد.[٣][٤] ئەم ڕووداوە ئینتەرنێتییە ئیلھامبەخش بوو بۆ زۆرێک لە بینەران لە سەرانسەری جیھان بۆ ئەوەی لە یەک ڕۆژدا پشت بە پشت سەیری ھەردوو فیلمەکە بکەن. ماڵپەڕی ڤاریتی لە ڕاپۆرتێکدا باربنھایمەری بە "گرنگترین ڕووداوی سینەمایی ساڵ" ناوبردووە.[٥]

ھەرچەندە ئەم ڕووداوە وەک گاڵتەجاڕییەک لەسەر جیاوازیی دەرەکی دوو فیلمەکە دەستی پێکرد، بەڵام ھەندێک نووسەر ئاماژە بە ھاوشێوەیی ئەو فیلمانە دەکەن؛ بۆ نموونە، ھەردوو فیلمەکە چەمکی تیۆریی ئانترۆپۆسێنی تێدەپەڕێنن، کارگێڕی ھەردوو فیلمەکە خەڵاتی ئۆسکاریان بەدەست ھێناوە، دەستەی کارگێری ھەردوو فیلمەکە ئەستێرەی گەورەن و ھەردووکیان لەلایەن کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانی فیلمەوە بەرھەمھێنراون.[٦][٧]

دژ بە بەرنامە

دەستکاری

ڕووداوی ئینتەرنێتی باڕبنھایمەر نموونەیەکی دژە بەرنامەیە. ستراتیژییەکی بازاڕکردن کە تێیدا ھەردوو فیلمەکە بە تەواوی جیاوازن، ھاوکات وەک فیلمێکی سەرەکی بڵاوکرێنەوە کە لە پەیوەندی بە ڕووداوەکەی باڕبنھایمەرەوە، فیلمێکی باربی بەرامبەر فیلمێکی ئۆپنیھایمەرە.[٨][٩]

بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت ئاماژەیان بە گرتنەوەی فیلمەکان کرد و لە تویتەردا میمەکانیان بڵاوکردەوە. دیزاینەرانی جلوبەرگ دەستیان کرد بە دروستکردنی کەلوپەل لەسەر بنەمای ڕووداوەکەی باڕبنھایمەر.[١٠] ھەردوولا دژ بە یەکتر میمەکان بەکاردەھێنن بە وشەکانی باربی و ئۆپنھایمەر و باڕبنھایمەر.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Jaworski، Michelle (٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). «Barbenheimer is the cinematic meme of the summer». The Daily Dot (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ Gregory، Elizabeth (٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). «Barbenheimer: the internet reacts to the release of both films». Evening Standard (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ Ankers-Range، Adele (٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). «The Internet Embraces 'Barbenheimer' With Memes, Mashups, and More». IGN. لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ Clark، Nicole (٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). «The people refuse to decide between Barbie and Oppenheimer». Polygon (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ Rubin، Rebecca (١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣). «'Barbenheimer' Fever: Meet the Film Lovers Turning 'Barbie'-'Oppenheimer' Double Features Into the Movie Event of the Year». Variety. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ Harper، Tyler Austin (July 19, 2023). «'Barbie' and 'Oppenheimer' tell the same terrifying story». The Washington Post. لە ڕەسەنەکە لە July 19, 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە July 22, 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  7. ^ Ramsey، Logan (٢١ی تەممووزی ٢٠٢٣). «'Barbenheimer': Which movie will you choose?». East Idaho News. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-date= / |archive-url= timestamp mismatch; 2023-07-22 suggested (یارمەتی)
  8. ^ «'Barbie' vs. 'Oppenheimer' and the History of Summer Blockbuster Clashes» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). GQ. ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.
  9. ^ «Duel Action: 'Attack of the Clones' vs. 'About A Boy' and other box-office match ups...» (بە ئینگلیزی). EW.com.
  10. ^ «Barbenheimer Memes Are Blowing Up» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). Vulture. ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣.