بانگەوازی ئاگربەست لەکاتی شەڕی ئیسرائیل و حەماس

لەکاتی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە ساڵی ٢٠٢٣دا ، داوای ئاگربەست تایبەتمەندییەکی باوی کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان بوو بەرامبەر بەو ململانێیە. زۆرێک لە لایەنە نێونەتەوەیییەکان بە ھۆی جددیەتی قەیرانی مرۆیی لە غەززە و ژمارەی زۆری کوژراوانی مەدەنی کە لە ئەنجامی گەمارۆ و لەشکرکێشییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، پێویستی بەپەلەی ئاگربەستیان زانیوە. شایەنی باسە سەرکردەکانی ھەندێک لە حکوومەتە ئەوروپییەکان کە بەگشتی پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن لە ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین، لەنێو ئەو دەنگانەدا ھەبوون داوای ئاگربەستیان دەکرد، لەوانە فەڕەنسا، ئیسپانیا، پورتوگال و ئێرلەندا، لەگەڵ تورکیا، ڕووسیا، میسر، قەتەر، سعوودیە، و ئەوانی تر.[١]

A protester holding a sign that reads "CEASEFIRE NOW" and has drawings of Palestinian flags
خۆپیشاندەرێک لە گردبوونەوەیەکی لایەنگری ئاگربەست لە فینلاند
خۆپیشاندانێک کە داوای ئاگربەست لە تۆرۆنتۆ دەکات

باسکردن لە کاریگەری و کاتی ئاگربەست لە گوتاری سیاسی ناوخۆیی زۆرێک لە وڵاتاندا دیار بووە، لەوانە ئەمریکا و بەریتانیا، کە حکوومەتەکانیان لەبری ئەوە داوای "راگرتنێکی کاتییان کرد لەبەر ھۆکاری مرۆیی".[٢] [٣] ڕۆژی ١١ی تشرینی دووەم بێنیامین نێتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەردەوام بوو لە ڕەتکردنەوەی داواکارییەکانی ئاگربەست، لەکاتێکدا لە سێزدەی ھەمان مانگدا وتەبێژی لیواکانی قەسام کە سەر بە حەماسە، پێشنیازی ئازادکردنی حەفتا بارمتەی ئیسرائیلی کرد لە بەرامبەردا ماوەی پێنج ڕۆژ ئاگربەست بکرێت.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Sky News (بە الإنجليزية) https://news.sky.com/story/israel-hamas-war-which-countries-are-calling-for-a-ceasefire-and-how-is-it-different-to-a-humanitarian-pause-12999373. لە 05 أبريل 2024 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  2. ^ Mallinder، Lorraine. Al Jazeera (بە الإنجليزية) https://www.aljazeera.com/news/2023/10/27/ceasefire-or-pause-words-un-members-cant-agree-on-to-stop-israels-bombs. لە 05 أبريل 2024 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  3. ^ Graham-Harrison، Emma (05 نوفمبر 2023). «Humanitarian pause v ceasefire – the debate over how to ease Gaza's suffering». The Observer (بە الإنجليزية). ISSN 0029-7712. لە ڕەسەنەکە لە 05 نوفمبر 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە 05 أبريل 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  4. ^ رويترز http://archive.md/20231114093729/https://www.reuters.com/world/middle-east/hamas-armed-wing-discussed-releasing-70-hostages-return-5-day-truce-2023-11-13/. لە ڕەسەنەکە لە 14 نوفمبر 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە 05 أبريل 2024 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)