مەلا باقری بالک

(لە باقری بالکەوە ڕەوانە کراوە)

مەلا باقری بالک لە زانایانی ئایینیی ناسراوی کوردستانە کە بە ناوی مودەڕڕیسی کوردستانیش ناوی لێ‌دەبرێت.

ژیان دەستکاری

مامۆستا باقر لە گوندێکی نزیکی شاری سنە لە دایک بووە و لە دوای خوێندنی دەرسی فەقێیەتی ڕووی لە ناوچەی مەریوان کردوە و چوەتە ئاوایی چۆڕ. لە دوای ئاوایی چۆڕ چوە بۆ گوندی بالک و لەوێ ماوەتەوە و دەرسی گوتوە و بەرنوێژی ئەوێ بوە. لە ئەو سەردەمەدا مەریوان جێگەی زانایانی ئایینی بوە و زۆر کەس لە مامۆستایانی ئایینی لە دەرسی مەلا باقر کەڵکیان وەرگرتوە. مەلا باقر بێجگە لە فیقھ و کەلام لە بیرکاری و شێعریشدا دەستی بوە. لە شێعرەکانیدا نازناوی غەریقی ھەڵبژاردوە. مەلا باقر لە شوێنکەوتوانی ڕێبازی نەقشبەندی و ھاوچەرخی شێخ عەلائەدین و شێخ موحەممەد عوسمان سیراجەدینی دووەم بوە. ھەروەھا پەیوەندیی لەگەڵ مەلا عەبدولکەریم مودەریسدا ھەبوە.

بەرھەمەکان دەستکاری

مامۆستا باقر گەلێک نووسراوەی عەرەبی و فارسی و کوردیی لێ بە جێ ماوە کە بە زۆری لە بواری فیقھ و کەلامدان.

چەن نموونە لە بەرھەمەکانی:

  • مەحموودیه (بە کوردی)
  • حقیقة البشر (بە عەرەبی)
  • دیوان اشعار (شێعرەکانی خۆین بە عەرەبی و کوردی و فارسی)
  • تعدیل شریعت و طریقت (به زبان فارسی).
  • منظومه در علم فرائض
  • رساله در علم بیان
  • رساله در علم وضع
  • تحریر المقاصد
  • رسالە فی العقائد
  • ارمغان جوانان
  • شرح قصیدة بردیه
  • مقدمة المنطق
  • تعلیقات بر سیوطی
  • تعلیقات بر تفسیر بیضاوی
  • حواشی بر جامی
  • تعلیقات بر شرح عقائد عضدیه
  • حواشی بر شرح عقائد نسفیه
  • شرح ارکان طریقت نقشبندیه
  • الشهب الثاقبه فی رد المبتدعة الکاذبه
  • فن الوضع
  • شرح کتاب الإمام الربانی فی مبحث القضاء و القدر
  • رساله در اقسام ادراک

سەرچاوەکان دەستکاری

  • مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس، علماؤنا في خدمة العلم والدين
  • «کاروانی پێنووس، شاعیران و نووسەرانی مەریوان و ھەورامان» - نووسراوەی فاتح مستەفایی - بڵاوکردنەوەی ئاراس - سنە - ٢٠١١