باسم رەئفەت موحەممەد یووسف (بەعەرەبی: باسم رأفت محمد يوسف، ٢٢ی ئازار ١٩٧٤ -) پزیشکێکی میسری و پێشکەشکاری "بەرنامەی ئەلبەرنامج"ی گاڵتەئامێزە. ناوبانگی لەپێشکەشکردنی بەرنامەی ئەلبەرنامجەوە کە لەکەناڵی "ئۆن تی ڤی"یەوە پێشکەش دەکرا پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ کەناڵی "سی بی سی" لە تشرینی دووەمی ٢٠١٢دا. بەرنامەکەی باسم یوسف لاساییکردنەوەی بەرنامە ڕۆژانەکەی میدیاگەر "جۆن ستیوارت"ی ئەمەرکییە. باسم یوسف یەکێکە لە دیارترین و کاریگەرترین پێشکەشکارەکانی دژ بە ئیخوان موسلیمینی میسر.

باسم یوسف

لەدایکبوون٢٢ی ئازاری ١٩٧٤
پیشەپێشکەشکار، پزیشک

ژیانی تاکەکەسی دەستکاری

باسم یوسف لە ساڵی ١٩٩٨ دا کۆلیجی پزیشکی تەواو کردووە و دوکتۆرای لە نەشتەرگەری دڵ و سینگدا بەدەستهێناوە لە زانکۆی قاهیرە. لەئێستادا ئەندامی ئەنجومەنی وانەبێژییە لە کۆلیجی پزیشکی. بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو گەشتی کردووە بۆ کارکردن لە ئەمریکا و ئەوروپا لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی ئامێرە پزیشکییەکان کە لەبواری گەشەپێدانی چاندانی دڵ و سینگدا کاریان دەکرد. گەڕاوەتەوە بۆ میسر بۆ بەدەستهێنانی دوکتۆرا پاشان گەشتی کردووە بۆ ئەڵمانیا بۆ مەشقکردن لەسەر نەشتەرگەرییەکانی چاندنی دڵ و کارکردن لەسەر ئامێرە یاریدەدەرەکان لە ماسوولکەکانی دڵدا. مۆڵەتی کارکردنی لەگەڵ پیشکەیدا بەدەستهێناوە لە ئەمریکا لەساڵی ٢٠٠٥ و زەمالەتی نەشتەرگەرانی بەریتانیای لە ٢٠٠٦دا بەدەستهێناوە.

کاری میدیایی دەستکاری

باسم یوسف شۆو دەستکاری

سەرەتای کاری باسم یوسف لە میدیادا لەڕێگای پێشکەشکردنی بەرنامەیەکی گاڵتەئامێزی سیاسییەوە بوو لەدوای شۆڕشی میسریی لە ٢٥ی کانوونی دووەم لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت و زۆر وردتر لەسەر ماڵپەری یوتیوب بەناوی "باسم یوسف شۆو" کە لە ٨ی ئازار ی ٢٠١١ دەستی پێکرد. زۆرتر لە ١٠٨ زنجیرە لە بەرنامەکە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت پەخشکرا و کۆی بینینی ڤیدیۆکان لەسەر یووتیووب گەیشتە ١٥٨ ملیۆن بینین.

بەرنامەی "ئەلبەرنامج" دەستکاری

باسم یوسف دەستی کرد بە پێشکەشکردنی بەرنامەی "ئەلبەرنامج" لەکەناڵی "ئۆن تی ڤی" لە مانگی ڕەمەزاندا و لەیەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١١ ـەوە کە هاوتا بوو لەگەڵ ١ی ئابی ٢٠١١ ـەوە دەست پێ کرد. هەندێک لایەنی میدیایی لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ دا دەستلەکارکێشانەوەی لە کەناڵی ئۆن تی ڤی ڕاگەیاند بەهۆی چەند هۆکارێکەوە کە "دواتر ڕای دەگەیەنێت"، بەڵام زنجیرەکەی ئاسایی وەک خۆیی لەهەمان ڕۆژدا نمایش کرا و دەرکەوت کە لێدوانە پێکەناوییەکانی گاڵتە بە تاوانبارکردنەکانی میدیایی فەرمیی دەکرد بۆ کەناڵی ئۆن تی ڤی کە گوایە هانی خراپەکاری دەدەن دژ بە "ئەنجومەنی عەسکەری میسری".

پاش ئەوە باسم بەرنامەکەی لە کەناڵی "ئۆن تی ڤی"یەوە گواستەوە بۆ کەناڵی سی بی سی و یەکەمین زنجیرەی لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ دا لێ نمایش کرا. یەکەمین زنجیرەی کە لە سی بی سی پێشکەش کرا تووڕەیی هاوکارانی لە کەناڵەکە خستەوە لەپاش ئەوەی کە ڕەخنەی گاڵتەئامێزی لە یەکەمین زنجیرەیدا لەو کەناڵە ئاڕاستە کردن، کە ئەمەش وای کرد "عیمادئەلدین ئەدیب"ی هاوکاری و ڕۆژنامەنووس نییەتی خۆی بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر باسم یوسف پشان بدات. لەهەمان زنجیرەدا هێرشێکی ڕوون و دیاری خستە سەر گرووپە ئیسلامییەکانی میسر و سەرۆکی وڵات موحەممەد مورسی، بەهۆی ئەمەشەوە کۆمەڵێکی زۆر لە میدیاگەران هاتنەوەڵام لێی. لەلایەن ڕۆژنامەگەریی سویدییەوە بە ئازاترین و بوێرترین ڕۆژنامەگەری میسری باسی ناونرا و باس کرا ئەمەش بەهۆی پیشاندانەوەی کۆمەڵێ ڤیدیۆی موحەممەد مورسی سەرۆکی میسر کە تێیدا هانی خەڵک دەدات دژ بە ئیسرائیل و ئەمەریکا و ڕۆژئاوا پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی وڵاتەکە لە ساڵی ٢٠١٠ دا، و شایەنی باسە کە باسم لەو گرتانەدا مورسی وەکوو موزایەدەچییەک بەسەر خەڵکەوە باس دەکات.

سەرچاوە دەستکاری

ویکیپیدیای عەرەبی