ئەگیلوف (٥٥٥- ئەیپڕلی ٦١٦) پاشای لومبارد و دوقی تورین بوو لە ٥٩١ تا ساتی کۆچی دوایی، خزمە پێشینە شوێنگرەوەکەی ئوساری، ئەگیلوف وەکوو پادشا ھەڵبژێردرا بە پێشنیاری پادشا ئوساری و شاژن سیۆدیلیندا کە دواتر ھاوسەرگیری لەگەڵ کرد و ڕێزی شاھانەی پێ بەخشرا لەسەرەتای تشرینی دووەمی ٥٩٠، و لەسەر قەلغانی جەنگاوەرانی میلان بەرزکرایەوە[٢]

ئەگیلوف
King of the Lombards
کڵاوی سەربازی پاشا ئەگیلوف کە نێوچەوانی برۆنزییەکی زێرییە[١] کە ئێستا لە مۆزەخانەی نیشتمانی فلۆرێنسە.
فەرمانڕەوایی٥٩٠–٦١٦
پێشووئوساری
جێگرئەدالۆد
ھاوسەرسیۆدیلیندا
منداڵ(ەکان)ئەدالۆد
گەندێبێرگا
لەدایکبوونc. ٥٥٥
مردنئەیپرلی ٦١٦
میلان، Neustria
Lombard Kingdom
ئایینArianism

دواتر لەئاودا ھەڵکێشرا بۆ ھاوسەرەکەی و نیشتمانەکەی. دواتر خۆیی و ھاوسەرەکەی کاسێدرالی مۆنزایان بنیادنا کە ھێشتاش تاجە ئاسنییەکەی لۆمباردییەکانی تۆیا پارێزراوە بە تاجەکەی ئەگیلوفیشەوە

ساتی پاشایەتییە درێژەکەی بەھۆی وەستانی جەنگ بوو لەگەڵ فرانسیا، کە دروستکەری ئاشتییەکەی گوانترام بوو، بەپێچەوانەوە لە ٥٩٢ ئەمرد.

فرانکەکان شەڕی ناوخۆیان ئەکرد کە ڕێگەی لەوە دەگرد کە ڕێگری لە دەستدرێژی بەکۆمەڵ کرد بۆ سەر لۆمباردی لە تەواوی ماوەی دەسەڵاتی ئەگیلوف ئاگربەست لەگەل پاپاکان دانوستانی لەسەر کرا لە ٥٩٨ بە شێوەیەکی کاتی کە تیرۆری سی ساڵی لۆمباردی ڕاگرت و ئەو دواتر زۆربەی جەنگەکانی لەگەڵ مەترسییەکانی ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتی کرد لەم ساڵەدا ھێزی کۆکردەوە، و شانشینەکەی فراوانتر کرد بە داگیرکردنی سوتری و پێروگیا و لەنێوانی شارەکانی تر وەک ئومبریان لە ئیکسەرچییەتی ڕاڤینا و پەیوەندی دۆستانەی ھێشتەوە لەگەل باڤاریا و جەنگی لەگەل ئاڤارەکان و سلڤییەکان کرد، ئاگربەستی ڕاگەیند لەگەل ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتینی بە پەیوەندی گرتن لەگەل ئیمپراتۆر ماوریس لە ٥٩٨ لەھەمان ساڵ بە یارمەتی پاپا گریگۆری مەزن، دواتر ئیکسارچی کالێنکوس ئاگربەستەکەی شکاند بە ڕفاندنی کچی پاشای لۆمبارد. دووبارە جەنگ دەستی پێکردەوە و، لە ٦٠٢ ئیمپراتۆری ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتی فۆکاس پادۆڤای لەدەستدا،[٣] کە پاشا ئوساری لە ڕاڤێنای سەندبۆوە چەند دەیەیەک پێشووتر، لەدەست چوونی پادوڤا بە ھۆکاری پچرانی لە مانتوا، و پێش ئەوەی ساڵەکە تێپەرێت ئەم شارەش کەوتە دەست ئەگیلوف لە ٦٠٧ ویتێریک، پاشای ڤیسیۆسەکان، دەستی بە ھاوپەیمانی کرد لە دژی سیودریکی دووەمی بورگندی، سیودبێرتی دووەمی ئوستراسیا، کلۆسەری دووەمی نیوستریا، و ئەگیلوف، ھەرچۆنێک بێت ئەم ھاوپەیمانییە باش نەرۆیشت و وا پێنەچوو سەر بگرێت.

لە ٦٠٥، لەلایەن ئیمپراتۆری فاکۆس ناسێنرا وەک باجدەرێک، و بووە خاوەنی ئۆڤیتۆ لە نێوان شارەکانی تر، شەڕەکانی شەڕە فارسییەکان سەرەنجی ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتینی بۆلای خۆی ڕاکێشا بە ڕۆژانە، کە وایکرد دوا مۆڵەت بدرێ ئەگیلوف و کۆتا دەیەی بێت لەسەر تەخت و مانەوەی لەسەر دەسەڵات. ئەگیلوف پێویست بوو ھەنێک شتی ھەستیار چارەسەر بکات، و ئاڤارەکان دەستیان لە داگیرکردنی فریولی ھەڵنەگرت، و دوقی فریولی گیسولفیان لە ٦١٠ لەناوبرد، ئەگیلوف بەسەرکەوتوویی جێنشینەکەی دیاریکرا بە دانانی کوڕەکەی ئەدالۆلد، کوڕی شاژنە سیۆدیلیندا، ئەدالۆلد ھێشتا لە تەمەنی ھەرزەکاری دابوو و یارمەتی درا لە بەرێوەبردنی وڵات،[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Buccellati، Graziella (1999). The Iron Crown and Imperial Europe. Milan.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر)
  2. ^ Paul the Deacon, History of the Lombards 3.35; translated by William Dudley Foulke, 1907 (Philadelphia: University of Pennsylvania, 1974), pp.148-150
  3. ^ Paul the Deacon, History, 4.20; translated by Foulke, p. 165
  4. ^ «Lombard Kings». GermanTribes.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٠ ھێنراوە.