ئەوغاز تازە (بە زاراوەی خۆماڵی: تەزە ئەغاز) گوندێکە لە پارێزگای خوراسانی ئێران. ژمارەی دانیشتوانی ئەم گوندە بە پێی سەرژمێری٢٠٠٦، ٥٧٩ کەس و ١٧٢ خێزان بوون.

ئەوغاز تازە
اوغاز تازە
وڵات ئێران
پارێزگاشیروان
ژمارەی دانیشتووان
 • شاری
٥٧٩
ناوچەی کاتیUTC+03:30 (IRST)
 • ھاوین (DST)UTC+04:30 (IRDT)

شوێن دەستکاری

ئەم گوندە لە مەودای ٤٠ کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژھەڵاتی شیرواندایە کە لە باکوورەوە ھاوسێی گوندی ئولاشلوو و لە باشوورەوە ھاوسێی چەپانلوو و شکرانلوو و لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسێی ئەوغاز پەڕۆ کۆن و لە ڕۆژئاواوە ھاوسنووری زرتانلووە. ئەمە گوندو یەکێک لە ئاواییەکانی ئیل سیفکانلووە.