ئەنجومەنی یاسادانانی فەلەستین

ئەنجومەنی یاسادانانی فەلەستین یەکێکە لە دامەزراوەکانی دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین. بە سەرۆکایەتی دکتۆر عەزیز دووەیک، لەسەر بنەمای جاڕنامەی بنەماکان و ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ دامەزراوە کە لە نێوان ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین و حکوومەتی ئیسرائیل واژوو کراوە. ئەنجومەنەکە لە ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە، دوای ھەڵبژاردنی یاسادانان و سەرۆکایەتی کە لە سەرەتای ئەو ساڵەدا ئەنجامدرا. ئەنجومەنی یاسادانانی فەلەستین ئەرکەکانی پەرلەمان جێبەجێ دەکات، بەو پێیەی بەرپرسیارێتی دەرکردنی یاسا و چاودێریکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی پێ سپێردراوە.

ئەنجومەنی یاسادانانی فەلەستین
بەشێکە لەئەنجومەنی نیشتمانیی فەلەستین
دامەزران٧ی ئازاری ١٩٩٦
ناو بە زمانی فەرمیٱلْمَجْلِسُ ٱلْتَشْرِيعِيُّ ٱللْفِلَسْطِينِيُّ
ڕێبەرعەزیز دووەیک
سکرتێری گشتیئیبراھیم شاکر خەریشە
وڵاتدەوڵەتی فەلەستین
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوەدەوڵەتی فەلەستین
شوێنی بارەگاکانڕامەڵڵا
جێگەی دەگرێتەوەئەنجومەنی یاسادانان لە کەرتی غەززە، ئەنجومەنی نیشتمانیی فەلەستین
وێبگەhttps://pal-plc.org، https://plc.ps
ڕوونکردنەوەیەک لەسەر پێکھاتەی ئەنجومەنی یاسادانانی ئێستای فەلەستین لە دوایین ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٦.

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «المجلس التشريعي الفلسطيني»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.