ئەنتۆنی (یاریزانی تۆپی پێ، لەدایکبووی ٢٠٠٠)

یاریزانێکی تۆپی پێی بەڕازیلی

ئەنتۆنی ماتیۆس دۆس سانتۆس (بە پورتوگالی: Antony Matheus dos Santos؛ لەدایکبووی ٢٤ی شوباتی ٢٠٠٠) بە سادەیی بە ئەنتۆنی ناسراوە، یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری بەڕازیلییە کە وەک ھێرشبەرێک یاری بۆ یانەی تۆپی پێی مانچستەر یوونایتدی پرێمیەرلیگ و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل دەکات.

ئەنتۆنی
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو ئەنتۆنی ماتیۆس دۆس سانتۆس[١]
ڕێکەوتی لەدایکبوون (٢٠٠٠-٠٢-٢٤) ٢٤ی شوباتی ٢٠٠٠ (تەمەن ٢٤ ساڵ)
شوێنی لەدایکبوون ئۆزاسکۆ، ساو پاولۆ، بەڕازیل
باڵا ١.٧٥ م
جێگای یاریکردن ھێرشبەر
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا مانچستەر یوونایتد
ژمارەی یانە ٢١
ئەزموونی گەنجی
٢٠١٠–٢٠١٨ ساو پاولۆ
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٨–٢٠٢٠ ساو پاولۆ ٤٨ (٦)
٢٠٢٠–٢٠٢٢ ئایاکس ٥٧ (١٨)
٢٠٢٢– مانچستەر یوونایتد ١ (١)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٩–٢٠٢١ بەڕازیلی ژێر٢١ ٢٢ (٦)
٢٠٢١– بەڕازیل ٩ (٢)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

ئەنتۆنی دەرچووی سیستەمی لاوانی ساو پاولۆیە و شەش گۆڵی لە ٥٢ یاریدا بۆ یانەکەی تۆمارکردووە. لە ساڵی ٢٠٢٠ چووە یانەی ئەیاکس و دوو نازناوی خولی نایابی ھۆڵەندا و یەک جامی ھۆڵەندای بردووەتەوە.

ئەنتۆنی بوو بە خاوەنی مەدالیای زێڕین لەگەڵ تیمی خوار ٢٣ ساڵانی بەڕازیل لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینی ٢٠٢٠. لە یەکەمین یاری نێودەوڵەتییدا بەرامبەر ڤەنزوێلا لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ گۆڵی تۆمارکرد.

کاروانی یانە دەستکاری

ساو پاولۆ دەستکاری

لە شاری ئۆساسکۆ لەدایکبووە، ئەنتۆنی لە ساڵی ٢٠١٠ چووە سیستەمی لاوانی یانەی ساو پاولۆ. لە ساڵی ٢٠١٨، تیپەکەی بووە براوەی پاڵەوانێتی جەی لیگ لە ژاپۆن و بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە ھەڵبژێردرا.[٢]

لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨، ئەنتۆنی لەگەڵ ھێلینۆ و ئیگۆر گۆمێس بەرزکرانەوە بۆ پێکھاتەی یەکەمی یانەکە، و گرێبەستێکی واژوو کرد بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ئەیلوولی ٢٠٢٣.[٣][٢] لە ١٥ی تشرینی دووەمدا، یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەم ئەنجامدا، وەک یەدەگ لە جێگەی ھێلینۆ ھاتە یاریگاوە لە یارییەکدا کە ١–١ بەرامبەر بوون لەگەڵ گرێمیۆ.[٤]

ئەیاکس دەستکاری

لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠، ئەیاکس گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ ئەنتۆنی واژوو کرد بە ١٣ ملیۆن پاوەند، کە ڕەنگە زیاد بکات بۆ ١٨٫٢ ملیۆن پاوەند.[٥] لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، یەکەم گۆڵی بۆ ئەیاکس تۆمارکرد لە بردنەوەی ١–٠ بەرامبەر سپارتا ڕووەتەردام.[٦] لە یارییەکی خولدا بەرامبەر ڤیتێسێ، دووەم گۆڵی بۆ ئەیاکس تۆمارکرد. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، ئەنتۆنی یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە بردنەوەی ٢–١ی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە بەرامبەر میجتیلاند لە وەرزی ٢٠٢٠–٢١.[٧][٨]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئەنتۆنی بۆ تیمی خوار ٢٣ ساڵانی بەڕازیل لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینی ٢٠٢٠ بانگھێشت کرا.[٩] ئەو لە ھەموو شەش یارییەکی بەرازیل بە شێوەی سەرەکی یاری کرد. لە یاری کۆتایی بەرامبەر ئیسپانیا، ئەسیستی گۆڵەکەی مالکۆمی کرد لە کاتی زیاد کراودا و بەھۆیەوە بەڕازیل نازناوەکەی بردەوە.[١٠]

یەکەمین یاری خۆی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل ئەنجامدا لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە پاڵاوتنی جامی جیھانی بەرامبەر ڤەنزوێلا. لە خولەکی ٧٧ ھاتە یاریگاوە و گۆڵێکی تۆمارکرد لە کاتی زیادکراودا و بە ئەنجامی ٣–١ بۆ بەڕازیل کۆتایی ھات.[١١]

ئاماری کاروانی وەرزشی دەستکاری

یانە دەستکاری

ھەتا ١٤ ئابی ٢٠٢٢[١٢]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
ساو پاولۆ ٢٠١٨ خولی پلە یەکی بەڕازیل ٣ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٣ ٠
٢٠١٩ خولی پلە یەکی بەڕازیل ٢٩ ٤ ١ ٠ ١ ٠ ١٤ ٢ ٤٥ ٦
٢٠٢٠ خولی پلە یەکی بەڕازیل ٠ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠ ٢ ٠ ٤ ٠
کۆی گشتی ٣٢ ٤ ١ ٠ ٣ ٠ ١٦ ٢ ٥٢ ٦
ئەیاکس ٢٠٢٠–٢١ خولی نایابی ھۆڵەندا ٣٢ ٩ ٤ ١ ١٠ ١ - ٤٦ ١١
٢٠٢١–٢٢ خولی نایابی ھۆڵەندا ٢٣ ٨ ٣ ٢ ٧ ٢ ٠ ٠ ٣٣ ١٢
٢٠٢٢–٢٣ خولی نایابی ھۆڵەندا ٢ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ١ ٣ ٢
کۆی گشتی ٥٧ ١٨ ٧ ٣ ١٧ ٣ ١ ١ ٨٢ ٢٥
تەواوی کاروانی وەرزشی ٨٩ ٢٢ ٨ ٣ ٢٠ ٣ ١٧ ٣ ١٣٤ ٣١


نێودەوڵەتی دەستکاری

ھەتا ھەتا ٢٣ ئازاری ٢٠٢٢[١٣]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
بەڕازیل ٢٠٢١ ٥ ١
٢٠٢٢ ٤ ١
کۆی گشتی ٩ ٢

خەڵاتەکان دەستکاری

ئەیاکس

بەرازیل خوار ٢٣ ساڵان

  • ئۆڵۆمپیادی ھاوینە: ٢٠٢٠

تاکەکەسی

  • یاریزانی مانگی خولی نایابی ھۆڵەندا: کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠
  • بەھرەی مانگی خولی نایابی ھۆڵەندا: کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Antony e Helinho são promovidos pelo São Paulo ao elenco profissional" [Antony and Helinho are promoted by São Paulo to the professional cast] (بە پورتوگالی). Terra. 26 September 2018. Retrieved 19 November 2018.
  2. ^ ئ ا "São Paulo renova contrato de Antony até setembro de 2023" [São Paulo renews contract of Antony until September of 2023] (بە پورتوگالی). Globo Esporte. 26 September 2018. Retrieved 19 November 2018.
  3. ^ "Garotos da base são promovidos e treinam no São Paulo; Everton corre de novo no gramado" [Base boys are promoted and trained in São Paulo; Everton runs back on the lawn] (بە پورتوگالی). Globo Esporte. 26 September 2018. Retrieved 19 November 2018.
  4. ^ "Com apoio de Lucas Moura, Antony celebra estreia pelo São Paulo" [With support from Lucas Moura, Antony celebrates his debut for São Paulo] (بە پورتوگالی). Gazeta Esportiva. 17 November 2018. Retrieved 19 November 2018.
  5. ^ "Ajax sign Brazil U23 winger Antony Matheus dos Santos for £13m from Sao Paulo". BBC Sport (بە ئینگلیزی). 23 February 2020. Retrieved 20 July 2020.
  6. ^ "Sparta Rotterdam 0–1 Ajax Amsterdam". ESPN. 13 September 2020.
  7. ^ "Antony Doesn't Decline Rumors of Manchester United". Kuwait Online.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  8. ^ "Midtjylland 1–2 Ajax". UEFA. 3 November 2020.
  9. ^ "Seleção Olímpica é convocada para os Jogos Olímpicos de Tóquio 2020". CBF. 17 June 2021. Retrieved 17 June 2021.
  10. ^ "Brazil edge Spain in men's Olympic football final thanks to Malcom's magic". theguardian.com. 7 August 2021. Retrieved 21 June 2022.
  11. ^ "Venezuela v Brazil game report". FIFA. 7 October 2021.
  12. ^ Antony لە ساکروێی. Retrieved 14 August 2022.
  13. ^ ئەنتۆنی لە National-Football-Teams.com
  14. ^ "Ajax strike late to down Vitesse and lift their 20th KNVB Cup". Football Oranje. 18 April 2021. Retrieved 19 April 2021.