ئەلێکس مێرێت
ئەلێکس مێرێت (لەدایکبووی ٢٢ی ئازاری ١٩٩٧) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیتاڵییە کە وەک گۆڵپارێز یاری دەکات لە خولی پلە یەکی ئیتاڵی بۆ یانەی ناپۆلی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا.
٢٠١٢–٢٠١٥ | ئۆدێنێسی | ||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||||||||||||||||||||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† | ||||||||||||||||||
٢٠١٥–٢٠١٨ | ئۆدێنێسی | ٠ | (٠) | ||||||||||||||||||
٢٠١٦–٢٠١٧ | سپاڵ (خواستن) | ٣٠ | (٠) | ||||||||||||||||||
٢٠١٧–٢٠١٨ | سپاڵ (خواستن) | ١٣ | (٠) | ||||||||||||||||||
٢٠١٨- | ناپۆلی | ٦٩ | (٠) | ||||||||||||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | |||||||||||||||||||||
٢٠١٢–٢٠١٣ | ئیتاڵیای خوار ١٦ ساڵ | ٤ | (٠) | ||||||||||||||||||
٢٠١٣–٢٠١٤ | ئیتاڵیای خوار ١٧ ساڵ | ١٣ | (٠) | ||||||||||||||||||
٢٠١٤ | ئیتاڵیای خوار ١٨ ساڵ | ٢ | (٠) | ||||||||||||||||||
٢٠١٤–٢٠١٦ | ئیتاڵیای خوار ١٩ ساڵ | ١٩ | (٠) | ||||||||||||||||||
٢٠١٨–٢٠١٩ | ئیتاڵیای خوار ٢١ ساڵ | ٥ | (٠) | ||||||||||||||||||
٢٠١٩- | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا | ٢ | (٠) | ||||||||||||||||||
خەڵاتەکان
| |||||||||||||||||||||
† یاری (گۆڵ). |
لە شاری ئۆدین لەدایکبووە، مێرێت لە تەمەنێکی زووەوە دەستی بە یاریکردن کرد لەگەڵ یانەی دۆناتێلۆ کالچیۆ پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٢ بچێتە ناو سیستەمی بەناوبانگی لاوانی ئۆدێنێسی. دوای بەرزبوونەوە لە سیستەمی ئەکادیمی لە یانەکە، لە ساڵی ٢٠١٥ یەکەم یاری پیشەگەری خۆی ئەنجامدا. دواتر بە خواستن لەگەڵ سپاڵ یاری کرد. کە یارمەتی یانەکەی دا بۆ بردنەوەی نازناوی خولی پلە دووی ئیتاڵی لە ساڵی ٢٠١٧، و سەرکەوتن بۆ خولی پلە یەکی ئیتاڵی. لە ساڵی ٢٠١٨ گواسترایەوە بۆ یانەی ناپۆلی.
لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، مێرێت نوێنەرایەتی ئیتاڵیای کردووە لە ئاستەکانی خوار ١٦، خوار ١٧، خوار ١٨، خوار ١٩ و خوار ٢١ ساڵان و یەکەمین یاری خۆی بۆ ئیتاڵیا ئەنجامدا لە ساڵی ٢٠١٩، ھەروەھا نوێنەرایەتی وڵاتەکەی کرد لە پاڵەوانێتی سەرکەوتووی یۆرۆ ٢٠٢٠.
کاروانی یانە
دەستکاریئۆدێنێسی
دەستکارییاریزانەکە بەرھەمی لاوانی ئۆدێنێسی، مێرێت بەرزکرایەوە بۆ پێکھاتەی یەکەم وەک گۆڵپارێزی دووەم لەدوای ئۆرێستیس کارنێزیس لە وەرزی ٢٠١٥–١٦. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە جامی ئیتاڵیا یەکەمین یاری پیشەگەری خۆی ئەنجامدا بەرامبەر ئەتلانتا.[٤]
لە تەممووزی ٢٠١٦، مێرێت بە خواستن نێردرا بۆ خولی پلە دووی ئیتاڵیا یانەی سپاڵ[٥] بۆ وەرزی ٢٠١٧–١٨ بە خواستن گەڕایەوە بۆ سپاڵ[٦]
ناپۆلی
دەستکاریلە ٥ی تەممووزی ٢٠١٨، مێرێت گرێبەستی لەگەڵ ناپۆلی واژوو کرد تاوەکو ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣. تێچووی گواستنەوەکە کە ڕێکەوتبوون لەگەڵ ئۆدێنێسی بە ٣٥ ملیۆن یۆرۆ بڵاوکرایەوە.[٧][٨] لە ١٤ی شوباتی ٢٠١٩ یەکەمین یاری خۆی لە ئەورووپا ئەنجامدا، لە بردنەوەی ٣–١ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر یانەی زیوریخی سویسری لە یاری یەکەمی لە قۆناغی ٣٢ی خولی ئەورووپا.[٩][١٠]
لە سەرەتادا زۆر جار لە ڕۆڵی سەرەکیدا نەبوو و کەمتر یاری پێدەکرا بە ھاوشانی دەیڤد ئۆسپینا لە ماوەی دوو وەرزی یەکەمی لەگەڵ ناپۆلی؛ لەگەڵ ئەوەشدا، لەژێر ڕاھێنەری نوێی یانەکە تا پشووی وەرزەکە بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ لە ئازاری ٢٠٢٠ کرا بە یەدەگ، چونکە ڕاھێنەرەکە پاڵپشتی گۆڵپارێزە کۆڵۆمبییەکە دەکرد بەھۆی بەھرەی گۆڵپارێزەکە لەگەڵ تۆپدا.[١١][١٢] بەھۆی ڕاگرتنی ئۆسپینا، لەگەڵ ئەوەشدا، لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیای ٢٠٢٠ دژی یۆڤانتۆس لە ١٧ی حوزەیراندا مێرێت سەرەکی بوو؛ دوای ئەوەی یارییەکە بە بێ گۆڵ لە کاتی ئاساییدا تەواو بوو، مێرێت لێدانی یەکلاکەرەوەی پاولۆ دیبالای گەڕانەوە، یارمەتی تیمەکەی دا ٤–٢ بە لێدانی یەکلاکەرەوە بردییەوە.[١٣] دوای ئەوە، مێرێت دووبارە گەڕایەوە بۆ یاریکردن بە سەرە لەگەڵ ئۆسپینا، کە بە تێکڕا ھەموو دووەم یارییەک بەشدار بووە لە وەرزی ٢٠٢٠–٢١، لەگەڵ ئەوەی ئۆسپینا و مێرێت لە ھەر یەکێک لە یارییەکانی خولی ئەورووپا، خولی ئیتاڵیا و جامی ئیتاڵیا یاریان کردووە.[١٤][١٥]
کاروانی نێودەوڵەتی
دەستکاریمێرێت ئەندامێکی گرنگ بوو لە پێکھاتەی خوار ١٩ ساڵانی ئیتاڵیا کە بەشداری کرد لە جامی ئەورووپی خوار ١٩ ساڵی ٢٠١٦، کە لە دوای ئەوەی یاری کۆتاییان دۆڕان پاڵەوانێتییەکە بە دووەم بوون کۆتایی ھات؛ لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ لە باشترین پێکھاتەی پاڵەوانێتییەکەدا بوون.[١٦][١٧]
لە ئازاری ٢٠١٧، دوای ئاستێکی سەرنجڕاکێش بۆ سپاڵ لە خولی پلە دووی ئیتاڵیا، بانگکرا بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا بۆ پێکھاتەی پاڵاوتن بۆ جامی جیھانی لە یارییەکانیان بەرامبەر ئەلبانیا و یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر ھۆڵەندا.[١٨]
لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨، یەکەمین یاری خۆی لەگەڵ ئاستی خوار ٢١ ساڵانی ئیتاڵیا ئەنجامدا، وەک یاریزانێکی سەرەکی لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر نەرویج یاریکرد.[١٩]
بەشداری کرد لە پاڵەوانێتی خوار ٢١ ساڵانی ئەورووپی لە ساڵی ٢٠١٩، لەژێر ڕاھێنەری لویجی دی بیاجیۆ، وەک گۆڵپارێزی یەکەمی ھەڵبژاردەی تیپەکە.[٢٠]
مێرێت یەکەمین یاری نێودەوڵەتیی خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەمی ئیتاڵیا ئەنجامدا لەژێر ڕاھێنەری ڕۆبێرتۆ مانچینی، لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، وەک یەدەگ لە جێگەی سالڤاتۆرێ سێرجیۆ لە بردنەوەی ٩–١ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر ئەرمینیا، لە کۆتا یاری پاڵاوتنی یۆرۆ ٢٠٢٠.[٢١]
لە حوزەیرانی ٢٠٢١، لە پێکھاتەی ئیتاڵیا بۆ یۆرۆ ٢٠٢٠ بەشداری کرد.[٢٢] لە ١١ی تەممووزدا، مێرێت پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەورووپای بردەوە لەگەڵ ئیتاڵیا دوای بردنەوەی ٣–٢ بە لێدانی یەکلاکەرەوە بەرامبەر ئینگلتەرا لە یاریگای وێمبلی لە یاری کۆتایی، دوای بەرامبەر بوون ١–١ کاتی زیادکراو.[٢٣] تاکە یاریزانی پێکھاتەکە بوو کە بەشداری یاری نەکات لە پاڵەوانێتییەکە.[٢٤]
شێوازی یاریکردن
دەستکاریبە گۆڵپارێزێکی بەھرەمەند و ئاییندەیەکی گەشی لێ چاوەڕێ دەکرێت لە میدیای ئیتاڵی، مێرێت بە گۆڵپارێزێکی خێرا، کە کاردانەوەی باشی ھەیە و توانای وەستاندنەوەی تۆپی نایابی ھەیە، سەرەڕای بەرزی و جەستەی سەرنجڕاکێش، و ناسراوە بە مامەڵەکردن و توانای ڕاکێشانی لە ھێڵەکەی.[٢٥] ھەروەھا لە میدیاکاندا ستایش کراون بۆ بڕیاردان، پێگەیشتن، و ھێمنی لەژێر فشاردا، ھەروەھا خۆڕاگری و ئەخلاقی کارکردنی، سەرەڕای لاوێتی یاریزانەکە؛ ھەروەھا، توانای ڕێکخستنی بەرگریی خۆی ھەیە و ناسراوە بە توانای وەستاندنی سزاکان. ھەرچەندە بەتوانایە لەگەڵ پێیەکانی، بەڵام ئەو بەھرەیەی وەک شتێک لە یاریزانەکە ئاماژەی پێکراوە کە پێویستی بە باشترکردنە.[٢٥][٢٦][٢٧][٢٨][٢٩] ھەروەھا بەدرێژایی کاروانی یاریکردنی لەگەڵ کێشەی جەستەیی و پێکانەکانی کێشەی ھەبووە.[١١]
ئاماری کاروانی وەرزشی
دەستکارییانە
دەستکارییانە | وەرز | خول | جامی نیشتیمانی | کیشوەرەکان | ئەوانی تر | کۆی گشتی | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | ||
ئۆدێنێسی | ٢٠١٥–١٦ | خولی پلە یەکی ئیتاڵیا | ٠ | ٠ | ٢ | ٠ | - | - | ٢ | ٠ | ||
سپاڵ (خواستن) | ٢٠١٦–١٧ | خولی پلە دووی ئیتاڵیا | ٣٠ | ٠ | ٢ | ٠ | - | - | ٣٢ | ٠ | ||
٢٠١٧–١٨ | خولی پلە یەکی ئیتاڵیا | ١٣ | ٠ | ٠ | ٠ | - | - | ١٣ | ٠ | |||
کۆی گشتی | ٤٣ | ٠ | ٢ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٤٥ | ٠ | ||
ناپۆلی | ٢٠١٨–١٩ | خولی پلە یەکی ئیتاڵیا | ١٤ | ٠ | ١ | ٠ | ٦ | ٠ | - | ٢١ | ٠ | |
٢٠١٩–٢٠ | ٢٢ | ٠ | ١ | ٠ | ٦ | ٠ | - | ٢٩ | ٠ | |||
٢٠٢٠–٢١ | ٢٢ | ٠ | ١ | ٠ | ٥ | ٠ | ٠ | ٠ | ٢٨ | ٠ | ||
٢٠٢١–٢٢ | ٦ | ٠ | ١ | ٠ | ٧ | ٠ | - | ١٤ | ٠ | |||
٢٠٢٢–٢٣ | ٥ | ٠ | ٠ | ٠ | ١ | ٠ | - | ٦ | ٠ | |||
کۆی گشتی | ٦٩ | ٠ | ٤ | ٠ | ٢٥ | ٠ | ٠ | ٠ | ٩٨ | ٠ | ||
تەواوی کاروانی وەرزشی | ١١٢ | ٠ | ٨ | ٠ | ٢٥ | ٠ | ٠ | ٠ | ١٤٥ | ٠ |
نێودەوڵەتی
دەستکاریتیمی نیشتیمانی | ساڵ | یارییەکان | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
ئیتاڵیا | ٢٠١٩ | ١ | ٠ |
٢٠٢٠ | ٠ | ٠ | |
٢٠٢١ | ١ | ٠ | |
کۆی گشتی | ٢ | ٠ |
نازناوەکان
دەستکاریسپاڵ[٣٢]
- خولی پلە دووی ئیتاڵیا: ٢٠١٦–١٧
ناپۆلی
- جامی ئیتاڵیا: ٢٠١٩–٢٠
ئیتاڵیا خوار ١٩ ساڵان
- دووەم لە پاڵەوانێتی جامی یۆرۆی خوار ١٩ ساڵانی ئەورووپا: ٢٠١٦[١٦]
ئیتاڵیا
- پاڵەوانێتی ئەورووپا: ٢٠٢٠[٢٣]
- پلەی سێیەمی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا: ٢٠٢٠[٣٣]
تاکەکەسی
- گۆڵپارێزی ساڵ: ٢٠١٤–١٥
- تیمی پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ خوار ١٩ ساڵان: ٢٠١٦[١٧]
- گۆڵپارێزی ساڵ لە خولی پلە دووی ئیتاڵیا: ٢٠١٦–١٧
- پێکھاتەی دەرکەوتووی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا: ٢٠١٩[٣٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Comunicato Ufficiale N. 175» [Official Press Release No. 175] (PDF) (بە Italian). Lega Serie A. ٥ی ئازاری ٢٠١٩. p. 3. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «La Juventus segue da vicino Alex Meret: sarà lui l'erede di Buffon?» (بە Italian). Eurosport. ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «player summary:alex meret» (بە English). Worldfootball. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Udinese vs. Atalanta - 2 December 2015 - Soccerway». soccerway.com. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Stefano Manfredini (٦ی تەممووزی ٢٠١٦). «Meret loaned to Spal» (بە Italian). Il Resto del Carlino. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Meret return to Ferrara». goal.com. ١ی ئابی ٢٠١٧. لە ١ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Gladwell، Ben (5 July 2018). «Napoli sign Fabian Ruiz from Real Betis and Alex Meret from Udinese». ESPN FC. لە 5 July 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Meret arrives for Napoli». Football Italia. لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «EL: Napoli dominate in Zurich». Football Italia. ١٤ی شوباتی ٢٠١٩. لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Nicita، Maurizio (١٥ی شوباتی ٢٠١٩). «Napoli, Meret: parate europee. Un debutto che vale oro» (بە Italian). La Gazzetta dello Sport. لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ئ ا Malfitano، Mimmo (7 March 2020). «Fragile e poco funzionale al gioco di Gattuso: al Napoli c'è un caso Meret». La Gazzetta dello Sport (بە Italian). لە 17 June 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «New deal for Meret?». Football Italia. ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Coppa: Napoli beat Juventus on penalties». Football Italia. ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|archive-date=
/|archive-url=
timestamp mismatch; 2020-06-17 suggested (یارمەتی) - ^ «Meret is the first goalkeeper for 2022-23 season». Iraqbet.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Gattuso revela por qué rota a David Ospina y Alex Meret». ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.
- ^ ئ ا «France cruise past Italy to win European Under-19 final». ESPN. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «The UEFA technical team Team of the Tournament». UEFA.com. Union of European Football Associations. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Italy: New faces for Albania and Holland». Football Italia. ١٨ی ئازاری ٢٠١٧. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «A piece of magic from Vido as Norway friendly ends 1-1». Federazione Italiana Giuoco Calcio. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Parte l'avventura europea: Di Biagio ufficializza la lista dei 23 Azzurrini» (بە Italian). FIGC.it. ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Italy: Armenia annihilated 9-1!». Football Italia. ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Mancini names uncapped striker Raspadori in final Italy Euro 2020 squad». Reuters. 1 June 2021. لە 5 June 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا McNulty، Phil (11 July 2021). «England lose shootout in Euro 2020 final». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 11 July 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Meret campione d'Europa con zero minuti giocati: è l'unico della rosa azzurra» (بە Italian). www.goal.com. ١١ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ئ ا Nicita، Maurizio (16 January 2020). «Ospina, il prescelto di Gattuso: "Meret sarà un grande portiere"». La Gazzetta dello Sport (بە Italian). لە 17 June 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Fazzini، Luca (٢٥ی ئازاری ٢٠١٦). «Italia U19, i ragazzi di Vanoli ai raggi X: obiettivo Europeo» (بە Italian). www.mondoprimavera.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ D'Amato، Claudio (١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠). «Dualismo Meret-Ospina in casa Napoli: coi piedi meglio il colombiano» (بە Italian). Goal.com. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Hall، Richard (٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧). «Scouting Report: Alex Meret - the big-time awaits for this confident young custodian». www.calciomercato.com. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Napoli, Meret è già da record: nella top 5 dei portieri pararigori». www.ilmattino.it (بە ئیتالی). 4 November 2019. لە 17 July 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Alex Meret " Club matches». WorldFootball.net. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «A. Meret». Soccerway. لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «SPAL promoted to Serie A». Football Italia (بە ئینگلیزی). ١٣ی ئایاری ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Italy 2-1 Belgium: Azzurri secure third place at Nations League finals». UEFA.com. Union of European Football Associations (UEFA). ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Champions League breakthrough team of 2019». UEFA. ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەلێکس مێرێت تێدایە. |