ئەزموون (فیلم)
ئەزموون (بە ئینگلیزی: The Exam) فیلمێکی کوردییە لە دەرھێنانی شەوکەت ئەمین کۆرکی و بەرھەمھێنانی مەمەد ئاکتاش.[١] ھەر یەکە لە ئاڤان جەمال، ڤانیا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، محمد وریا، ھوشیار زێڕۆ نێروەیی و کۆمەڵێک ئەکتەری کورد لە باشوور، باکوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕۆڵی تێدا دەگێڕن. فیلمەکە لە سەرەتادا لە کۆمەڵێک فێستیڤاڵی سینەمایی ناوخۆ و جیھانیدا نمایش کرا.[٢][٣] دواتر لە جێژنی ڕەمەزانی ٢٠٢٢دا لە سینەماکانی باشووری کوردستان نمایش کرا.[٤]
ئەزموون | |
دەرھێنەر | شەوکەت ئەمین کۆرکی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | مەمەد ئاکتاش |
نووسین | محەممەدڕەزا گەوھەری شەوکەت ئەمین کۆرکی |
مۆسیقا | مەحموود بەرازی |
وێنەگری سینەمایی | ئەدیب سوبحانی |
دەستکاری | ئیبراھیم سەعیدی |
ماوەی فیلم | ٨٩ خولەک |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
ئەزموون، فیلمی کرانەوە (دەستپێک)ی ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک بوو.[٥] لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، عێراق فیلمی ئەزموونی هەڵبژارد بۆ ئەوەی وەک نوێنەری خۆی لە ئۆسکاری ٢٠٢٣ لە پۆلینی باشترین فیلمی نێونەتەوەیی کێبڕکێ بکات.[٦]
ئەکتەرەکان
دەستکاریئەکتەر | ڕۆڵ |
---|---|
ئاڤان جەمال | شیلان |
ڤانیا سالار | ڕۆژین |
حوسێن حەسەن عەلی | سەردار |
شوان عەتووف | جەمال |
محمد وریا | قوتابی |
ھوشیار زێڕۆ نێروەیی | ئەندازیار |
نیگار عوسمان | مونیرە |
کاوە قادر | شەماڵ |
عادل عەبدولڕەحمان | کەریم |
حەمەڕەشید ھەرەس | عەزیز |
یانا توانا | سنوور |
سۆلاڤ حەمەغەریب | ڕەیحان |
زەریا سامی | فایەق |
دیدار غەریب | پزیشکی گوێ |
بەھار مەعرووفی | |
ژیر فەرەیدوون | |
ئومێد زەندی | |
مەستان مەریوان |
خەڵات و فێستیڤاڵەکان
دەستکاریفیلمەکە لە کۆمەڵێک فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی و ناوخۆیی بەشدار بووە و بووە بە براوەی بەشێک لە خەڵاتەکانیش.
فیستیڤاڵ | خەڵات | تێبینی/ژێدەر |
---|---|---|
فێستیڤاڵی فیلمی سانتا باربارا - ٢٠٢٢ | باشترین فیلمی نێودەوڵەتی | [٧] |
چل و سێھەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی قاھیرە | سندووقی جەماوەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان- UNFPA' | [٨] |
نۆزدەھەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی تیرانا | باشترین سیناریۆ | [٩] |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ««ئەزموون» لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «بۆسان» لە کۆریای باشوور نمایش دەکرێت». فراتاب (بە فارسی). ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: C1 control character لە|ناونیشان=
لە 42 (یارمەتی) - ^ «فیلمی سینەمایی"ئەزموون" لە یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "بەرلین" نمایشکرا». www.rachlaken.com. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «فیلمی سینەمایی "ئەزموون" ئامادەی نمایشکردنە». www.wishe.net. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «فیلمی ئەزموون یەکەمین ڕۆژی جەژن نمایشدەکرێت». pukmedia.com. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «دھۆک» بە «ئەزموون» ەوە دەستی پێ کرد». SAHAR KURDISH (Sorani). ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «عێراق فیلمی 'ئەزموون' بۆ نوێنەرایەتیکردنی لە ئۆسکاردا هەڵبژارد». www.rudaw.net. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ Hipes، Patrick (١٢ی ئازاری ٢٠٢٢). «Irish Film 'Róise And Frank' Wins Santa Barbara Film Festival Audience Award». Deadline (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «ئەزموون لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی قاھیرە خەڵاتکرا». www.rudaw.net.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «فیلمی ئەزموون خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بردەوە». کوردی - RojNews.News. ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]