ئەزبەری جۆرێکە لە خواردنەوەی نیمچەبەستووی تامدار کە لە شلەیەکی تامدار وەک شەربەت، کە پلەی گەرمییەکەی بۆ ٣ پلەی سیلیزیی ژێر سفر نزم دەکرێتەوە دروست دەکرێت، بەڵام لەبەر بوونی شەکر تێیدا کە پلەی بەستنی دادەبەزێنێت نایبەستێت. لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەجوڵێنرێت تا بە یەک پارچەی گەورە نەیبەستێت و سەھۆڵی ورد ورد پێکبێنێت.[١]
ئەزبەریئەزبەری لەنێو دەفرێکدا |
ناوە جێگرەکان | ئەزبەری |
---|
|
وشەی ئەزبەری لە وشەی «أزْبَرِي» لە عەرەبیی عێراقییەوە وەرگیراوە کە لە کۆندا عێراقییەکانی بەغدا بەکاریان ھێناوە کە ئەویش لە raspberry (بە مانای تووتڕک) لە ئینگلیزییەوە وەرگیراوە هاتووە[٢][سەرچاوەیەکی باشتری پێویستە]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەزبەری تێدایە. |