ئەحمەد کورد (بە عەرەبی: أحمد کرد‎ ; ١٣ی ئەیلوولی ١٩٤٩ – ٩ی ئایاری ٢٠٢٠)[٢] سیاسەتمەدارێکی فەلەستینی بووە، کە وەک سەرۆکی شارەوانی دێر بەلەح کە دەکەوێتە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٥ وەک کاندیدی پارتی سیاسی حەماس وەک سەرۆکی شارەوانی ھەڵبژێردرا. ھەروەھا لە مزگەوتی دێر بەلەح وەک ئیمام کاری کردووە.[٣]

ئەحمەد کورد
أحمد کرد
پارێزگاری دێر بەلەح
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون 13 September 1949
دێر بەلەح، کەرتی غەززە
مردن 9 May 2020[١]
دێر بەلەح، کەرتی غەززە
نەتەوە فەلەستینی
پارتی سیاسی حەماس
پیشە سیاسەتوان، خێرخواز

ئەحمەد کورد بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خێرخوازی کۆمەڵەی سەڵاح بوو کە بنکەکەی لە کەرتی غەززەیە. ڕێکخراوەکە قوتابخانەیەک بۆ منداڵانی بێ باوک لە دێر بەلەح بەڕێوەدەبات.[٤]

کورد دوای ساڵێک لە ھەڵاتنی خێزانەکەی کە پێنج کەس بوون لە گوندی زێدی خۆیان لە نزیک ئەشقەلۆن لە کەمپی دێر بەلەح لەدایکبووە. ئێستا ژمارەی ئەو خێزانە ٧٠ کەسە. ئەحمەد کورد، کە لەگەڵ ھاوسەرە ڕووسییەکەیدا ١١ منداڵی بووە، بە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ڕاگەیاندووە، «داوا ناکەم بگەڕێمەوە بۆ ئەشقەلۆن، دەمەوێت لە دێر بەلەح بژیم، لە شارێکی شایستە، لە دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی ھاوشێوەی دەوڵەتانی دیکە».[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری