ئەحمەد خواجە ناوی تەواوی ئەحمەد خواجە کوڕی عەزیز کوڕی عوسمان ئاغای ئەردەڵانیە' (٦ی تەمموزی ١٩٠٣ - ٤ی ئازاری ١٩٩٧) سەرەتا لە حوجرەکەی خواجە ئەفەندی باوکی و دوایی لە قوتابخانە میرییەکان دا خوێندنی ئامادەیی تەواو کردووە. ساڵی ١٩٢٢ کە شێخ مەحموودی حەفید لە ھیندستانەوە گەڕایەوە بۆ سلێمانی و حکومەتی پێکھێنا ئەحمەد خواجەی کرد بە گەنجینەوانی خۆی، لە شۆڕشەکەی شێخی نەمردا بەشداریکردووە، چەندین جار شێخ مەحموودی حەفید نامەی پێدا ناردووە بۆ کاربەدەستانی ئێران و کونسوڵی ڕووسیا لەوێ.

ئەحمەد خواجە

کاتێک ڕۆژنامەی (ئومێدی ئیستقلال) دەرچوو بوو بە سەرنووسەری، لەو کاتە دا ھەر ئەم پیاوە بیری لە دەرکردنی (پول)ێک بۆ حکومەتی کوردستان کردۆتەوە کە شێخ لەتیفی دانساز نەخشەی کێشاوە. لە ٤ی ئازاری ١٩٩٧ لە بەغدا کۆچی دوایی کرد و لە سلێمانی لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا.

بەرهەمەکانی دەستکاری

  1. چیم دی (٣)بەرگ.
  2. ١٠١ پیاوی کورد.
  3. مامۆستای پەری.
  4. فەرھەنگی کوردی.
  5. بلانجۆ (وەرگێڕان).

جگە لە وتارو ھەندێک بەرھەمی تر کە لە گۆڤاری گەلاوێژ و بڵاوکراوەکانی تردا بڵاویکردۆتەوە.


ئەمانەش ببینە دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

کوردسات