ئەحمەد تەیمور پاشا بە عەرەبی (أحمد تیمور باشا) نووسەر و ڕوناکبیرێکی

میسڕیە بە ڕەچەڵەک کوردە،لە قاهیرە لە ۷ی تشرینی دووەم ۱٨۷۱ هاتۆتە دونیاوە، کە ئیسماعیل پاشای باوکی کۆچی دوایی دەکات تەمەنی سێ مانگان دەبێت ، عائیشەی خوشکی بە خێوی دەکات، لە قوتابخانەیەکی فەڕەنسی دەخوێنێت، سە رەڕای زمانی فەڕەنسی فێری زمانی تورکی و عەرەبی و فارسی دەبێت،خوشکە گەورەکەی عائیشەی شاعیر زۆر کاریگەری لەسەر هەست و دەروونی هەبووە ، پاشان هەڵبژێردرا بە ئەندام لە کۆڕی زانیاری عەرەبی لە دیمەشق ، لە ۱۹۲۲ بووە ئەندامی ئەنجوومەنی پیران (مجلس الشیوخ) ، لە ساڵی ۱۹۳۰ لەبەر نالەباری باری تەندروستی وازدەهێنی لە ۲٦ ی نیسانی ۱۹۳۰ لە مەڵبەندی هاتنە دونیای جیهان بەجێدەهێڵێت.