ئەحمەد بەحری، لەدایکبووی شاری مەھابادی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی تەپەڕەش سەر بە شاری مەھاباد لەدایکبووە. نووسەر، زمانەوان و خاوەنی گۆڤاری مەھابادە. لە بواری فەرھەنگنووسی و بابەتی فۆلکلۆریشدا خاوەنی چەند بەرھەمێکی بەپێزە وەک: فەرھەنگی باڵندە و گەنجی سەربەمۆر.

لە دامەزرێنەرانی سەرەکیی ئەنجومەنی ئەدەبیی مھاباد بووە کە ساڵی ١٩٨٨ دامەزراوە، و ماوەی ١٠ ساڵ ئەو ئەنجومەنەی بەڕێوەبردووە.

ساڵی ٢٠٠١ گۆڤاری مانگانەی مھابادی دەرکردووە کە ١٧ ساڵە نەپساوەتەوە.

بەرھەمە چاپکراوەکانی نووسەر

دەستکاری
  • پاییزە - ساڵی ١٩٩٤
  • فەرھەنگی باڵندە - ساڵی ٢٠٠١
  • گەنجی سەربەمۆر (بەرگی١) - ساڵی ٢٠١٣

گەنجی سەربەمۆر پرۆژەیەکی ١٢ بەرگییە لەسەر نووسینەوەی بەیتەکان. ساڵی ٢٠١٣ بەرگی یەکەمی بڵاوکرایەوە، سێ بەرگی دیکەی ئامادەی چاپن و بەرگی پێنجەمیش خەریکە ڕێک دەخرێ.[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «وتووێژ لەگەڵ ئەحمەد بەحری». پایگاە خبری تحلیلی ھاژە. ٩٧/١/٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩٧/٢/١٢ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)