ئەبو هیجا سەمین
حوسامەدین ئەبو هیجای هەزەبانی ناسراو بە السمين سوپاسالار و دەرەبەگێکی کورد بووە لە خزمەت ئەییووبیەکان. فەرماندەی یەکینەی مێهرانییە و پاشان سەڵاحییەی سەڵاحەدین بووە و کەسایەتییەکی دیار بووە لە جەنگی خاچپەرستی سێیەمدا.[١][٢]
ئەبو هیجا حوسامەدین هەزەبانی | |
---|---|
ئەمیری نوسەیبین | |
لە پۆستدا بووە ١١٨٢ – ١١٨٩ | |
پێشینە | موعزەدین سنجار شا |
پاشینە | عادلی یەکەم |
ئەمیری قودس | |
لە پۆستدا بووە ١٠ی ئەیلوولی ١١٩٥ – ١٣ی تەمموزی ١١٩٦ | |
پێشینە | عزەدین جەردوک نوری |
پاشینە | شەمسەدین سونگور کەبیر |
خەڵاتەکان | |
خزمەت/لق | میھرانی سەڵاحی |
پلە | سوپاسالار |
شەڕەکان |
حوسام ئەلدین ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە جەنگی سەڵاحەدین لە دژی خاچپەرستان و داگیرکردنی شام و خاکی جەزیرە.
سەرەتایی ژیانی
دەستکاریحوسام ئەلدین ئەبوهیجا لە شاری هەولێر لەدایکبووە، کوردە و سەر بە هۆزی هەزەبانە. هەرچەندە بە گوێرەی ئیبن ئەسیر لە تیرەی حکمی بووە، کە سەر بە هۆزی هەزەبانە. ناسراو بوو بە ئەبو هیجا "پیاوی شەڕ" یان "باوکی جەنگ" بەهۆی خەپەیی نائاساییەوە بە و ئەلسامین "چەور، قەڵەو، خەپە" ناسرابوو.[١][٢]
کەسایەتی و ڕووخساری
دەستکاریئەبوهیجا بەهۆی زلی خەپەیەکەی نازناوی "السمین"ی لێنرابوو. پیاوێکی بێبەزەیی بوو، هەرچەندە هەموو سەرچاوەکان ستایشی دەکەن بۆ بوێرییەکەی. ئەو فەرماندەیەکی زۆر متمانەپێکراو بوو لەلایەن سەڵاحەددینەوە.[٢]
پیشەی سوپاسالاری
دەستکاریسوپاسالاری زەنگیەکان و ئەییووبیەکان
دەستکاریئەبو ئەبوهیجا سوپاسالار لەشکری میهرانییە کوردی بوو، و سەرۆک هۆزی هەزەبانی بوو. لە خزمەت زەنگیەکان و دواتر ئەییووبیەکان لە ساڵی ١١٧١ بوو.[٣] لە ساڵی ١١٧٤دا لە ویلایەتی نەوبەی پێدرا لەلایەن سەڵاحەدین. لە ساڵی ١١٨٢ وەک پارێزگاری نیسیبیس تا ساڵی ١١٨٩ دەستنیشانکرا.[٢][٤] فەرماندەی سوپای ئەییووبی ناو دژی عەکا بووە لە ئابی ١١٨٩-١١٩١.[٢] دوای مردنی سەڵاحەدین لە ساڵی ١١٩٣، ئەبو هیجا بەشداری لە ململانێی دەسەڵاتی ناوخۆیی ئەیوبی کرد. سەرەتا لایەنگری عەزیز عوسمان بوو، بەڵام لە 10ی ئەیلوولی ١١٩٥ لایەنی لە عەزیز عوسمان هەڵگەڕاوەو چووە بەرەی ئەفزەڵ، ئەفزەڵیش خەڵاتی کرد بە پێدانی پلەی ئەمیری قودس. بەڵام کاتێک عەزیز عوسمان لە ١٣ی تەمموزی ١١٩٦ قودسی گرتەوە و ئەبو هیجا سەمینی لە پارێزگاری قودس سەندەوە و شەمسەدین سونگور ئەلکەبیری دەستنیشان کرد. ئەبوهیجا دەربەدەرکراو وازی لە ئەییووبیەکان هێنا، چووە عێراق بۆ ئەوەی ببێتە سوپاسالاری خەلافەتی عەباسی.[٥]
سوپاسالاری عەباسی
دەستکاریدوای دەربەدەرکردنی لەلایەن عەزیز عوسمانەوە لە ساڵی ١١٩٦، چووە موسڵ و ساڵێک لەوێ مایەوە. دوای ئەوە دەچێتە لای خەلیفەی بەغداد و وەک فەرماندەی سوپا کاری کردووە. خەلیفە ناردی بۆ دژی ئەتابەگی ئازەربەیجان ئۆزبەک، کە ئەو کاتە هەمەدانیان داگیر کرد. سەرەڕای خەپەیە زلەکەی ئەبو هیجا وزەیەکی زۆری لەسەر ئەم زەمینە نوێیە نیشان دا و توانی ئۆزبەک و هاوکارەکانی بگرێت. خەلیفە بەهۆی شێوازە توندڕەویەکەی فەرمانی پێکرد بگەڕێتەوە.[٢]
مەرگ
دەستکاریدوای هەڵمەتەکەی دژی ئەتابەگی ئازەربایجان، لە ساڵی ١١٩٧ز لە داقوقە کۆچی دوایی کرد، لەکاتێکدا لە ڕێگادا بوو بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆی شاری هەولێر.[٢]
میرات
دەستکاریبەهۆی قەڵەوییە زلەکەی و بوێری، ئەو گۆزەو قاپانەی قەبارەی زیادە کە لە بەغداد دروست دەکران، بۆ ڕێزلێنان لێی ناویان دەنا ئەبوهیجا.[٢]
شوێنی نیشتەجێبوونی کەوکەب ئەبو الهيجا، کە لەلایەن کەسوکارەکەیەوە لە فەلەستین دامەزراندووە، بە ناوی ئەوەوە ناونراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا Humphreys 1977, p. 31.
- ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح Minorsky 1953, pp. 142-143.
- ^ Humphreys 1977, p. 100.
- ^ Baadj، Amar S . (2015-08-11). سەڵاحەدین و ئەلموحەدەکان و بانوو غانیە: کێبڕکێ بۆ باکووری ئەفریقا (١٢ و... سەدەی ١٣) (بە ئینگلیزی). BRILL. p. 106. ISBN 978-90-04-29857-6.
- ^ Humphreys 1977, p. 104.
- From Saladin to the Mongols: The Ayyubids of Damascus, 1193–1260، SUNY Press، 1977، ISBN 978-0-87395-263-7
- Minorsky، Vladimir (1953). Studies in Caucasian History. New York: Taylor’s Foreign Press. ISBN 0-521-05735-3.