فەیسەڵ عەبدی بیلال سەعدوون[١] (١٩٨٤ – ٥ حوزەیرانی ٢٠١٦), زیاتر ناسراو بوو بە (ئەبوو لەیلا؛ بە عەرەبی: أبو لیلی) فەرماندە بوو لە سوپای ئازادی سووریا و ھێزەکانی سووریای دیموکرات. لەلایەن ژمارەیەکی زۆری خەڵکەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان بە پاڵەوانی شەڕی نێوان ھێزە کوردییەکانی ڕۆژاوای کوردستان و ئیسلامییە توندڕەوەکان دەبینرێت. ئەبوو لەیلا ساڵی ١٩٨٤ لەنزیک شاری کۆبانی لە دایک و باوکێکی کورد و عەرەب لەدایکبوو و ڕۆژی ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە دەمی ھەڵمەتی ئازادکردنی مەنبەج بریندار بوو و ٢ ڕۆژ دواتر و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی لە ڕۆژی ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ گیانی لەدەستدا. برینەکەی بەھۆی فیشەکی نیشان شکێنێکەوە بوو لە گوندی ئەبوو قەلال.[٢][٣]

فەیسەڵ عەبدی بیلال سەعدوون
ناوی خۆماڵی
فیصل عبدی بلال سعدون
(بە کوردی) فەیسەڵ عەبدی بیلال سەعدوون
نازناو(ەکان)ئەبو لەیلا (بە عەرەبی: أبو لیلى)
لەدایکبوون١٩٨٤
کۆبانی، سووریا
مردن٥ حوزەیرانی ٢٠١٦
سلێمانی، ھەرێمی کوردستان
خزمەت/لق
ساڵانی خزمەت(٢٠١٢–٢٠١٦)
پێکدادانەکان/جەنگەکانشەڕی ناوخۆیی سووریا

سەرچاوەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Leadership YPG: Abu Laila was the right leader in the tasks and duties». Hawar News Agency. ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ «Why Abu Layla will be missed». CNN. ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٦.
  3. ^ «Hero of Kobane dies from ISIS sniper wound». Rudaw. ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦.