ئێمرێ جان
ئێمرێ جان ([١] لەدایکبووی ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤) یاریزانێکی پیشەگەری ئەڵمانییە و وەک یاریزانی بەرگریکار بۆ یانەی بروسیا دۆرتموندی بۆندسلیگا و ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا یاری دەکات.[٢] سەرەتای یارییەکانی لە یانەی بایرن میونشن دەستیپێکرد و زیاتر لە تیپی یەدەگی یانەکە یاریی دەکرد پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٣ بگوازرێتەوە بۆ بایەر لیڤەرکوزن. دوای وەرزێک لەلایەن یانەی لیڤەرپوڵی پرێمەرلیگەوە بە بڕی ٩٫٧٥ ملیۆن پاوەند گرێبەستی لەگەڵ کرا کە زیاتر لە ١٥٠ یاری ئەنجامداوە و لە ساڵی ٢٠١٨ پەیوەندی بە یوڤێنتوس دەکات. لە ساڵی ٢٠٢٠ بە خواستن درایە یانەی بروسیا دۆرتمۆند؛ چەند ھەفتەیەک دواتر بە گرێبەستێکی ھەمیشەیی ڕووی لە تیپەکە کرد. یەکەم یاری خۆی لە ئەیلوولی ٢٠١٥ لە پلە باڵاکان ئەنجامدا و بۆ جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٦ ھەڵبژێردرا. ساڵی دواتر لەگەڵ ئەڵمانیا بوو کاتێک جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠١٧ی لە ڕووسیا بردەوە و یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتیی خۆی تۆمارکرد.
ئێمرێ جان | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Emre Can | |
لەدایکبوون | فرانکفورت، ئەڵمانیا | ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤
وڵاتی وەرزش | ئەڵمانیا |
زمانی زگماکی | زمانی ئەڵمانی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئەڵمانی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ناوەڕاست |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠١٢ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | بۆروسیا دۆرتموند |
ئایین | ئیسلام |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 23 |
بەشداربووە لە | جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٦ |
خول | بۆندسلیگا، خولی نایابی ئینگلیزی، سێریێ ئا |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Sarigul، Emre (9 March 2015). «Guide to pronouncing Emre Can». Turkish Football. لە 28 August 2015 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Should Borussia Dortmund stick with Emre Can in midfield?». BVB Buzz (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤. لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێمرێ جان تێدایە. |