ئێل سێگوندۆ شارێکە لە ناوچەی لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دەکەوێتە سەر کەنداوی سانتا مۆنیکا. لە ساڵی ١٩١٧ دروستکراوە و بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٠ ژمارەی دانیشتووانی ١٦٠٣٣ کەسە.[١]

دەروازەی ئێل سێگۆند

ئێل سێگوندۆ لە١٨ی کانوونی دووەم ١٩١٧ نازناوی شارێکی پێبەخشرا.[٢]

دیمۆگرافیای دانیشتوان دەستکاری

هەموو زانیارییەکانی دانیشتوانی ئێل سێگوندۆ لە سەرەوە لە نووسینگەی سەرژمێری ئەمریکاوە وەرگیراون. لە خوارەوە پێکهاتەی دانیشتووان بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٠ و ٢٠١٠ دەخەینەڕوو.

سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٠ دەستکاری

بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٠ ژمارەی دانیشتوانی شاری ئێل سێگوندۆ ١٦٠٣٣ کەس بووە، ژمارەی ماڵەکانیش گەیشتووەتە ٧٠٦٠ ماڵ و ژمارەی خێزانەکانیش ٣٩٠٨ کەس بووە کە لە شارەکەدا نیشتەجێن. لە کاتێکدا چڕی دانیشتووان بە 568.9 کەس لە هەر کیلۆمەتر چوارگۆشەیەکدا تۆمارکراوە (١,٤٧٣.٤ / میل چوارگۆشە). ژمارەی یەکەکانی نیشتەجێبوون ٧٢٦١ یەکە بووە، بە تێکڕای چڕی ٢٥٧.٧ بۆ هەر کیلۆمەتر چوارگۆشەیەک (٦٦٧.٤/میل٢). پێکهاتەی ڕەگەزی شارەکە بەم شێوەیە دابەشکرابوو کە ٨٣.٦١% سپی پێست، ١.١٧% ئەفریقایی ئەمریکی، ٠.٤٧% ڕەسەنی ئەمریکی، ٦.٤١% ئاسیایی ئەمریکی، ٠.٢٩% دوورگەکانی زەریای هێمن، ٣.٥١% لە ڕەگەزەکانی دیکە و ٤. ٥٥% لە دوو ڕەگەز یان زیاتر بوون و ١١.٠١% هیسپانی یان لاتینی بوون لە هەر ڕەگەزێکدا.

ژمارەی خێزانەکان گەیشتە ٧٠٦٠ خێزان، ٢٩.٨%یان منداڵی خوار تەمەنی هەژدە ساڵانیان هەبووە لەگەڵیان دەژیا، هەروەها ڕێژەی ئەو هاوسەرانەی لەگەڵ یەکتردا دەژین، ٤١.٥%ی کۆی خێزانەکان بووە، هەروەها ١٠%ی خێزانەکان لە ڕەگەزی مێ بوون بژێوی ژیان بەبێ هاوبەشی ژیان، لە کاتێکدا ٣.٨%ی خێزانەکان بژێوی نێریان هەیە بەبێ هاوبەشی مێینە، و ٤٤.٦% خێزان نین. لە کۆی هەموو ماڵەکان، ٣٤.٣% لە چەند تاکێک پێکهاتبوون کە لە یەک ماڵدا دەژین و ٧.٥% لە تاکە کەسێک پێکهاتبوون کە تەمەنی ٦٥ ساڵ یان زیاتر بوو. تێکڕای قەبارەی ماڵەکان ٢.٢٧ بووە، لە کاتێکدا تێکڕای قەبارەی خێزانەکان ٣.٠٠ بووە.

سەرژمێری ساڵی ٢٠١٠ دەستکاری

ژمارەی دانیشتوانی شاری ئێل سێگوندۆ بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٠ ١٦ هەزار و ٦٥٤ کەس بووە و ژمارەی خێزانەکانیش گەیشتووەتە ٧٠٨٥ کەس و ژمارەی خێزانەکان ٤١٠٥ بنەماڵە کە لەو شارەدا نیشتەجێن. لە کاتێکدا چڕی دانیشتووان ٥٩١ کەس بووە لە هەر کیلۆمەتر چوارگۆشەیەکدا (١٥٣٠.٧ / میل چوارگۆشە). ژمارەی یەکەکانی نیشتەجێبوون ٧٤١٠ یەکە بووە، بە تێکڕای چڕی ٢٦٣ یەکە لە هەر کیلۆمەتر چوارگۆشەیەکدا (٦٨١.٢/میل٢). پێکهاتەی ڕەگەزی شارەکە بەم شێوەیە دابەشکرابوو کە ٧٨.٠٤% سپی پێست، ٢.٠٢% ئەفریقایی ئەمریکی، ٠.٤١% ڕەسەنی ئەمریکی، ٨.٧٥% ئاسیایی ئەمریکی، ٠.٢٣% دوورگەکانی زەریای هێمن، ٤.٨٠% لە ڕەگەزەکانی دیکە و ٥. ٧٥% لە دوو ڕەگەز یان زیاتر بوون و ١٥.٦٧% هیسپانی یان لاتینی بوون لە هەر ڕەگەزێکدا.

ژمارەی خێزانەکان گەیشتە ٧٠٨٥ خێزان، ٣٠.٨%یان منداڵی خوار تەمەنی هەژدە ساڵانیان لەگەڵدا دەژیا، هەروەها ڕێژەی ئەو هاوسەرانەی لەگەڵ یەکتردا دەژین گەیشتە ٤٣%ی کۆی خێزانەکان، هەروەها ١٠.٣%ی خێزانەکان لە ڕەگەزی مێ بوون بژێوی ژیان بەبێ هاوبەشی ژیان، لە کاتێکدا ٤.٦%ی خێزانەکان بژێوی پیاوی بێ هاوبەشی مێینەیان هەیە، ٤٢.١%ی خێزانەکانیان لە غەیرە خێزانەکانەوەن. لە کۆی هەموو ماڵەکان، ٣١.٨% لە چەند تاکێک پێکهاتبوون کە لە یەک ماڵدا دەژین و ٨% لە تاکە کەسێک پێکهاتبوون کە تەمەنی ٦٥ ساڵ یان زیاتر بوو. تێکڕای قەبارەی ماڵەکان ٢.٣٤ بووە، لە کاتێکدا تێکڕای قەبارەی خێزانەکان ٣.٠٢ بووە.

سەرچاوە دەستکاری