ئێلیایییەکان
کۆمەڵێ فەیلەسووفی پێش سوکرات
ئێلیایییەکان بە کۆمەڵێ لە فەیلەسووفانی یۆنانیی پێش سوقرات دەوترێ کە لە سەدەی پێنجەمی پێش زایین لە ئێلیا، کە ئەو سەردەمە کۆلۆنییەکی یۆنانی بوو و ئەمڕۆکە دەکەوێتە باشووری ئیتالیا، دەژیان.
پارمێنیدیس و زینۆن و مێلیسۆس بەناوبانگترین و گرنگترین فەیلەسووفانی قوتابخانەی ئێلیایین، بەڵام بڕێ جار کسێنۆفانێس و ئێمپیدۆکلس -یش وەک ئەندامانی ئەو بزاڤە ناو دەبرێن.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Eleatics»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2022-04-22، لە 2022-04-23 ھێنراوە