ئێلیا شارێکی دێرین بوو لە ناوچەی مەگنا گراسیا لە کەنارەکانی دەریای تیرانی. بنەڕەتی ئەم شارە بە دەستی یۆنانییەکان و لە دەوروبەری ۵۳۵ تا ۵۳۸ی پێش زایین دروست کرا و ناوی ھایلا -ی لێ نرا کە دواتر بوو بە ئێلیا. ناوبانگی ئێلیا بە ھۆی فەیلەسووفانێ وەک پارمێنیدیس و زینۆن -ەوەیە کە لەوێ دەژیان و قوتابخانەی فیکریی ئێلیایی -یان دامەزراند.

بە قسەی ھیرۆدۆت، لە ۵۴۵ -ی پێش زاییندا یۆنیایییەکانی نیشتەجێی فۆسیا، کە لە تورکیای ئەمڕۆدا ھەڵکەوتووە، لەم شارە کە ئێرانییەکان گەمارۆیان دابوو ڕایان کرد. دوای ۸ تا ۱۰ ساڵ سەرگەردانی لە دەریا، لە ڕیجۆ کالابریا لایان دا. دەڵێن کسێنۆفانێس لەوێ خۆی پیان گەیاندووە و، پاشان بە درێژاییی کەنار بەرەو باکوور کەوتنە ڕێ و شاری ھایلا -یان دامەزراند. ناوی ئەم شارە دواتر بوو بە ئێلێ و ئێلیا.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Velia", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2022-03-08, retrieved 2022-04-23