ئێلاین تۆمپسۆن ھێرا

(لە ئێلاین تۆمپسۆن هێراەوە ڕەوانە کراوە)

ئێلاین تۆمپسۆن هێرا (بە ئینگلیزی: Elaine Thompson-Herah؛ لەدایکبووی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٩٢ ) وەرزشوانی پێشڕکێکاری راکردنی خێرای ١٠٠ مەتری و ٢٠٠ مەتری جەمایکیە .[١] یەکەم خانمە پێشبڕکێکاری راکردنی خێرایە بتوانێت سەرکەوتووبێت لە پارێزگاریکردن لە نازناوەکانی لە راکردنی ١٠٠ مەتری و ٢٠٠ مەتری ئۆڵمپیاد . لە هەردوو پێشبڕکێدا مەدالیایی زێری بەدەست هێنا وەک چۆن لە یارییەکانی ئۆڵمپیادی هاویینەی ٢٠١٦ی ڕیۆی بەدەستی هێنا کۆی مەدالیایە زێرەکانی کردە چوار مەدالیا . لە پێشبرکێی راکردنی ١٠٠ مەتری لە سەرئاستی خانمان لە ئۆڵمپیادی هاوینەی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ پلەی یەکەم و ژمارەیی پێوانەی ئۆڵمپیادی شکاند کاتێک توانی بە ١٠ چرکە و ٦١ لە هەزاری چرکە تەواو بکات .[٢] بوو بە دووەم خێراترین خانمە یاریزانی راکردنی خێرا لە سەر ئاستی جیهان .[٣] وە هەروەها لە پێشبرکێی ٢٠٠ مەترییش بەهەمان شێوە توانی مەدالیای زێر بەدەست بهێنێت بوو بە خراترین خانمە یاریزان لەو پێشبرکێیە کاتێک بە ٢١ چرکە و ٥٣ لە هەزارەی چرکە (٢١.٥٣) بگاتە هێلی کۆتایی .[٤][٥][٦] هەروەها لە راکردنی ٤ × ١٠٠مەتری گواستنەوە هاوکاری تیمی جەمایکا بوو بۆ بردنەوەی مێدالیای زیو لە ئۆڵمپیادی هاوینەی ٢٠١٦ .[٧] جگە لەوانە خاوەنی چەند مەدالیایەکی دیکەیە لە پاڵاوانێتیە جیاوازەکان کە تێدا بەشداری کردووە .

ئێلاین تۆمپسۆن هێرا
The Sprint Queen at the 2019 Pan American Games
زانیاری کەسێتی
ناسناو(ەکان)Sprint Queen
ڕەگەزنامەجامایکا
لەدایکبوون (١٩٩٢-٠٦-٢٨) ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٩٢ (تەمەن ٣٢ ساڵ)
Manchester, جامایکا
باڵاPage داڕێژە:Fraction/styles.css has no content.١٫٦٧ m (٥ پێ ٥+١٢ in)
کێش٥٧ kiloگرام (١٢٦ pound)
وەرزشی
وەرزشگۆڕەپان و مەیدان
ڕووداو(ەکان)٦٠ م , ١٠٠م , ٢٠٠م
College teamUTech
یانەMVP Track Club
راھێنەرStephen Francis

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Elaine THOMPSON». Olympics.com. لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «Elaine Thompson-Herah surpasses an Olympic legend in a 100-meter blaze of green and gold». Washington Post (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0190-8286. لە 2021-08-04 ھێنراوە.
  3. ^ «Elaine Thompson-Herah Breaks 100-m Olympic Record». Time (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «Jamaican sensation Elaine Thompson-Herah wins Olympic double-double adding the 200m title to the 100m gold medal». Tokyo 2020 (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «Jamaica dominates women's 100 meters as Elaine Thompson-Herah breaks Flo-Jo's Olympic record». www.cbsnews.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «Elaine THOMPSON-HERAH | Profile | World Athletics». worldathletics.org. لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «4x100 Metres Relay - women - senior - outdoor». www.worldathletics.org. لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری