ئێف-٣٥
لۆکھید مارتن ئێف-٣٥ برووسکی دووەم (بە ئینگلیزی: Lockheed Martin F-35 Lightning II) کوژرێنەری فڕۆکەی (Multirole combat) سەربازییە ئەو فڕۆکەیە لە نەوەی پێنجەمی فڕۆکەکانی ئەمریکایە، ئەم فڕۆکەیە لەلایەنی کۆمپانیای لۆکھید مارتنەوە دروستکراوە. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٦ یەکەم فڕۆکەی (F-35A) کاری پێکرا لە ئێستادا لە خزمەتی سەربازیدا ھەیە و تا ئێسا نزیکی ٢٣١ دانەی لێدروستکراوە نرخی ھەر یەکێک لەو فرۆکەیە دەگاتە ٩٤٫٦ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی
ئێف-٣٥ | |
---|---|
لقی | فڕۆکە شەڕکەرەکانی بەرەی پێنجەم، multi-role combat aircraft، فڕۆکەی ڕادارڕەوێن، fighter-bomber aircraft |
لەسەر بنچینەی | Lockheed Martin X-35 |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
کارپێکەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دروستکەر | Lockheed Martin Aeronautics، لۆکھید مارتن |
یەکەم فڕین | ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ |
Powered by | Pratt & Whitney F135 |
ناوی سەربازی | F-35 |
پەرەپێدەر | لۆکھید مارتن |
Service entry | ٣١ی تەممووزی ٢٠١٥ |
وێبگە | https://www.f35.com/ |
Compatible with | PAC-3 Missile Segment Enhancement |
بەشەکان
دەستکاریفڕۆکەی ئێف-٣٥ پێکدێت لە ٣ بەش:
- F-35A: ڕۆشتن و نیشتنەوەی وەکوو فڕۆکەیەکی ئاسایییە
- F-35B: ڕۆشتن و نیشتنەوەی وەکوو ستوونییە
- F-35C: ڕۆشتن و نیشتنەوە تایبەتە بە کەشتییە جەنگییەکان
تایبەتمەندییەکان
دەستکاری- دەستەی:١
- درێژی: ٥١٫٤ پێ \ ١٥٫٧ م
- خێرای: ١٩٣٠ کیلۆمەتر لە یەک کاژێردا
- بۆشایی نێوان باڵەکانی: ٣٥ پێ \ ١٠٫٧ م
- رووبەری باڵەکان: ٤٠٦ پێ٢ \٤٢٫٧ م٢
- کێشی باڵەکان: ٥٢٦ کلیلۆگرام
- کێشی فرۆکەکە:٣١٫٨٠٠ کیلۆگرام \ بە لایەنی کەمی
- جووڵەی فرۆکەکە: 1× Pratt & Whitney F135
سەرچاوەکان
دەستکاری- ئێف-٣٥ لەلایەن ئیسرائیلەوە پەرەی پێدەدرێ[بەستەری مردوو]
- ئەمریکا_ فرۆکەی جەنگی ئێف-٣٥ بەکاردەھێنێ
- فرۆکەی f-35b کێشەی ھەیە!
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێف-٣٥ تێدایە. |