ئێس ئەی ٨٠ بە(ئینگلیزی: SA80) چەکێکی جەنگی هێرشبەری بەرتانیایە. چەکەکە لەخێزانی چەکەکانی جۆری (5.56×45mm NATO small arms)ە. چەکەکە لساڵی ١٩٧٧ەوە تاوەکو ئێستا لەو وڵاتە درووستدەکرێت. کە هاوکاتی ساڵی تاقیکردنەوەی چەکەکە بوو، بەڵام چەکەکە لەساڵی ١٩٨٥ەوە چووەتە نێو خزمەتی سەربازی. هۆی دواکەتنیشی دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزایی ناتۆ بەرامبەر بە قەبارەی گوولەکانی چەکەکە کە سەرەتا (4.85X49) بوون، وەدواتر کرابە (5.56x45). چەکەکە لەساڵی ١٩٨٦ەوە تاوەکو ئێستا چەکی سەرەکی سووپای بەریتانیایە. تایبەتمەندی ئەم چەک بریتییە لەوەی کە دوربینی جۆری ( Susat ) لەسەر بەستراوە و بەهۆی بوونی گازی (Tritium ) لەناو دوربینەکە دەتوانرێت بە شەویش دوربینەکە بەکاربهێنرێت ، وە بەشێکی زۆری چەکە لە ماددەی پلاسکۆ دروستکراوە کە جۆرە ماددەیەکی پلاستیکیە بەرگەی گەرمی و کەوتن و پەستانی زۆر ئەگرێت و هەروەها تێچوویەکی کەمی هەیە بۆ دروستکردنی و پێویستی بەوە نییە کە زوو زوو چاکبکرێتەوە.

وێنەی چەکی ئێس ئەی ٨٠، بەدەستی سەربازێکی بەریتانی

تایبەت مەندیەکان دەستکاری

  • قەبارەی فیشەک : NATO 5.56X45 ملم
  • کێشی چەک : 4.59 کیلۆگرام ( بە بەتاڵی و بە دوربینەکەوە ) و 4.98 کیلۆگرام ( بە 30 فیشەک و دوربینەکەوە )
  • درێژی چەک : 784.86 ملم
  • درێژی لوولە :518.16 ملم
  • خێرایی فیشەک : 906 م/چ
  • خێرایی تەقەکردن : 610 - 775 فیشەک/خولەک ، کە بە پێی مۆدیلەکان ئەگۆڕێ
  • مەودای کاریگەر : 600 مەتر
  • مەودای کۆتایی : نزیکی 2000 مەتر

لایەنە خراپەکان دەستکاری

دوای ئەوەی چەکەکە لەشەڕی کەنداو بەکارهێندرا چەند لایەنێکی خراپی تێدا بەدیار کەوتن کە ئەمانەن:

  • ئەگەر لەسەر لوولەکەی بە بەهێزی بەر زەوی بکەوێت و فیشەک لەبەرکار بێت ئەوا ڕاستەوخۆ فیشەک ئەتەقێنێ ، هەوڵیاندا ئەم عەیبەی چاکبکەنەوە ئەویش لەڕێگەی گۆڕینی چەکوشەکەیەوە بەڵام دەرکەوت چەکوشە نوێیەکە بۆشاییەک لەنێوان پارچەکانی چەکە دروست ئەکات بەوەش خۆڵ و لم ئەچووە ناو چەکەکەوە و ئەیوەستاند .
  • ئەگەر بە بەهێزی بەرزەوی بکەوتایە مەخزەنەکەی لێدەبوەوە .
  • هەر کام لە چەکەکان کە زۆر بەکارهاتبوون لە کاتی تەقەپێکردن دەرزییەکەی لە نەئەگەڕایەوە و لە پێش ئەوەستا بەوەش بەردەوام دەبوو لە تەقەکردن هەتا تەواودەرزیەکە ئەچوە دواوە بۆ ناو جێگەکەی خۆی ، چونکە لە دوای فڕێدانی فیشەکی تەقیو و پاڵنانی فیشەکی نوێ بۆ ناو لولە ڕاستەوخۆ دەرزییەکە بەر فیشەکەکە ئەکەوت و ئەتەقاند .
  • هەندێکجار لەکاتی تەقەکردن پیمی ڕاگری بۆری غازەکەی دەرئەچوو بەوەش میلەکەی گیری ئەکرد و چەکەکە ئەوەستا .
  • ئاسانی شکانی پارچەی ئەمن و ئەو پارچەیەی میلەکە لەدوا ئەوەستێنێ لەکاتی تەواو بوونی فیشەک لەبەر ئەوەی لە پلاستیک دروستکرابوون .
  • خراپی دیزاینی هەردوو پیمی سەرەکی کە پارچە سەرەکییەکانی چەکەکە بەیەکەوە ئەبەستێتەوە چونکە وا دیزاین کرابوون کە بە دەرنەفیز بکرێنەوە ، و بۆیە لەکاتی زۆر کردنەوە و بەستنەوەیدا خراپ ئەبوون و ئیتر بۆی هەبوو نەکرێنەوە یاخود نەبەسترێنەوە .

بەکارهێنەران دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری