ئێستێفان باناخ
ئێستێفان باناخ (بە ئینگلیزی: Stefan Banach)؛ لەدایکبووی ٣٠ی ئازاری ١٨٩٢ کۆچی دوایی ٣١ی ئابی ١٩٤٥ ) ماتماتیکزانێکی پۆڵەندایی بوو.[١] بە گشتی یەکێک بوو لە گرینگترین و کاریگەرترین ماتماتیکزانانی سەدەی بیستەم. باناخ دامەزرێنەری شیکاریی فانکشنی مۆدێرن و ئەندامی سەرەکی قوتابخانەی لوۆو بوو. کاری سەرەکی ئەو کتێبی ١٩٣٢ تیۆریی کردارە ھێڵییەکانە، کە یەکەم توێژینەویە لەسەر تیۆریی گشتی شیکاریی فانکشنی.
ئێستێفان باناخ | |
---|---|
لەدایکبوون | ٣٠ی ئازاری ١٨٩٢ |
مردن | ٣١ی ئابی ١٩٤٥ | (٥٣ ساڵ ژیاوە)
ڕەگەزنامە | ئۆتریش-مەجارستانی، پۆڵەندایی |
نەتەوە | پۆڵەندا |
بوارەکان | ماتماتیک |
دامەزراوەکان | زانکۆی لڤیڤ |
خوێندی باڵا | زانکۆی پیشەسازی لڤیڤ |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | ھۆگو شتاینھاوس |
قوتابییەکانی دکتۆرا | ستانیسواو مازور |
Other notable students | ئێستنی سواف ئولام |
ناسراوە بەھۆی | شیکاریی فانکشنی، پارادۆکسی باناخ-تارسکی، تیۆرمی باناخ ئێشتنھاوس |
ھەندێک لەو چەمکانەی لە ماتماتیکدا بەناوی باناخ ناسراون، بریتین لە، بۆشاییی باناخ، جەبری باناخ، پارادۆکسی باناخ-تارسکی، تیۆرمی ھان-باناخ، تیۆرمی باناخ-ئێشتێنھاوس، تیۆرمی باناخ-ئالاغلو و تیۆرمی خاڵی نەگۆڕی باناخ.
ژیاننامە
دەستکاریئێستێفان باناخ لە ڕێکەوتی ٣٠ ئازاری ١٨٩٢ لە شەقامی لازارۆس نەخۆشخانەی گشتی کراکۆو لەدایک بوو. دایک و باوکی ھەردووکیان بە ڕەچەڵەک خەڵکی ناوچەی پۆدھال بوون. [٢]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریپەراوێزەکان
دەستکاری- ^ https://www.britannica.com/biography/Stefan-Banach, “Stefan Banach POLISH MATHEMATICIAN”
- ^ «Facts and Myths about Stefan Banach» (PDF). Newsletter of the European Mathematical Society (71). EMS: 29. 2009.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Stefan Banach»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٨ی شوباتی ٢٠١٩.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریئەم ماتماتیکزان وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێستێفان باناخ تێدایە. |