ئێزگەی قورئان (سعودیە)

ئێزگەی قورئان لە سعودیە دەستی بەپەخشکردن لە مانگی سەفەری ١٣٩٢ی کۆچی بەرامبەر ١٦ی ئازاری ١٩٧٢ی زاینی لە شاری ڕیاز.

خوێندنەوەی قورئان ٧٥%ی پڕۆگرامەکان پێکدێنێت و بەرنامەکانی تری لەبوارەکانی زانستی قورئان و سووننەتی پێغەمبەر و زانستی ئیسلامی خۆی دەبینێتەوە.

لەسەر شەپۆلی ١٠٠ FM لە شاری ڕیاز و ٩١.٥ FM لە مەککە پەخشی بەرنامەکانی دەکات و دەتوانیت لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت گوێ بیستی بەرنامەکانی بیت.

کاتی پەخش دەستکاری

بەبەردەوامی پەخشی بەرنامەکانی دەکات و لەماوەی پەخشەکەی ھەندێک جار پڕۆگرام دووبارە دەبێتەوە.

لە پڕۆگرامەکانی دەستکاری

  • تەفسیری پێغەمبەری خوا و ھاوەڵانی بۆ قورئان.
  • لە وانەکانی شوێنە پیرۆزەکان.
  • پرسیار لەڕێگەی پەیوەندێکردن.
  • پێغەمبەری ڕەحمەت.
  • چیرۆکی ڕاست.
  • لە حوکمەکانی قورئان.
  • ھەڵسوکەوتی موسڵمان.
  • لە خزمەت قورئاندا.
  • ھەروەھا گوستنەوەی بانگ و نوێژی مزگەوتی حەرام یان مزگەتی ئیمام تورکی عەبدواڵڵا لە ڕیاز و گەشتی ھەواڵ زیکرەکانی بەیانیان و ئێواران.

ماڵپەڕی فەرمی دەستکاری

ئێزگەی قورئان لە سعودیە