ئێرۆس

خودای یۆنانی خۆشەویستی و سێکس

ئێرۆس کوڕی ئافرۆدیت، لە بنەڕەتدا کوڕی خودای خۆشەویستی یۆنانی کەونارایە (وشەی ئێرۆس لەلای ڕۆمانییەکان بووە بە وشەی ئامۆر). بە پێی نووسراوەکان ھەندێ جار ئێرۆس زۆرزان بووە، بەڵکوو تا ڕادەیەکیش نیەتی خراپیی بووە؛ کوڕێکی گەنج و جوانە، یان بە تیروکەوانێکەوە یان بە مەشخەڵێکەوە دەسووڕێتەوە. ھیچ کەسێک لە بەرامبەریدا ھەست بە دڵنیایی ناکات، لەوانەیە ئەم حاڵەتەش لایەنێکی جوانی سیحری خۆشەویستیی پێک بھێنێت. دواتر لایەنە مرۆڤایەتییەکەیان لە ئێرۆس داماڵی و لێرەشەوە بارە دەمدەمییەکەی لەدەست دا؛ پلاتۆن ئێرۆس دەکاتە ھێزێکی پاکی جوانیناسی (ئێرۆس واتە گەڕان بە دوای ئەو شتە جوان و باشانەدا کە مرۆڤ دەگەیێنێتە پیرۆزی). بەڵام بێگومان پیرۆزیش (بەپێی ئەم فەیلەسوفە) دەبێ لە شتێکەوە بەرەو شتێکی تر سەرکەوێت؛ دەبێت لە قووڵایی ھەستەکانەوە بۆ سەر ترۆپکی چیای ڕۆح بەرز بێتەوە، لەوێدا مرۆڤ بە چاکی دیمەنی جیھانی بیر و ئەندێشە دەبینێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • بیوھمە، ئۆتە(؟)، فەرھەنگی سۆفیا، وەرگێڕان لە دانیمارکییەوە بەھرووز حەسەن.