ئین وەن تاوەر یاخود ئەربیل وەن تاوەر (بە ئینگلیزی:Erbil 1 Tower) ناسراویشە بە زانیاری تاوەر باڵەخانەیەکی ٤٨ نھۆمی ١٨٠ مەترییە کەوا کەوتووەتە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان.[١] ئەوکاتەی کۆتایی بە کارەکانی باڵەخانەکە دێت، دەبێتە بەرزترین باڵەخانە لەسەر ئاستی عێڕاق. پڕۆژەکە لە دروستکردنی کۆمپانیای کرمانجە بە خاوەندارییەتی سەباح نووری عەلی. ئامانج لە دروستکردنی پڕۆژەکە بۆ گەشەپێدان و بوژاندنەوەی ناوچەکە، ڕەخساندنی ھەلی کار و بەرزکردنەوەی کوالێتی ژیانە لە ناوچەکەدا. باڵەخانەکە لە کۆنکریتی بەھێزکراوەوە دروستکراوە و بڕی کۆنکریتەکە دەکاتە ٤٠٬٠٠٠ مەتری سێجا و لەلایەن کۆمپانیای فەڕەنسی لافارجەوە دابینکراوە کە دابینکەری سەرەکی کۆنکریتە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.[٢][٣]

ئی وەن تاوەر
زانیاری گشتی
دۆختا بەرزترین نھۆم کارەکانی تەواوکراوە
Architectural styleپۆستمۆدێرن
ھێڵی درێژی و پانی36°10′29.2″N 44°00′21.9″E / 36.174778°N 44.006083°E / 36.174778; 44.006083پۆتانەکان: 36°10′29.2″N 44°00′21.9″E / 36.174778°N 44.006083°E / 36.174778; 44.006083
Construction started2019
Estimated completion2022
زانیاری تەکنیکی
Structural systemسیستەمی وۆڵ بێرینگ
Elevators8
Design and construction
Structural engineerد. بەھمەن تەھا
کۆڤان عەزیز
Other information
Parking400+

ناساندن

دەستکاری

کارەکانی پڕۆژەکە لە ساڵی ٢٠١٩ دەستیانپێکرد و وابڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٢دا تەواو بێت. پڕۆژەکە زیاتر لە ٣٠٠ ھەلی کار دابین دەکات و ئاستی بیناسازی لە ناوچەکەدا پێش دەخات. باڵەخانەکە ٤٦ نھۆمی سەرزەمین و ٢ نھۆمی ژێرزەمینی ھەیە. بەدەر لەوەش، ٤٠٠ شوقە و شوێنی وەستانی ٤٠٠ ئۆتۆمبێلی ھەیە. لەڕووی بەرزکەرەوەشەوە، باڵەخانەکە ٨ بەرزکەرەوە لەخۆدەگرێت لە نھۆمەکانی سەرەتاوە بە خێرایی جیاواز بۆ کەمکردنەوەی ماوەی چاوەڕوانیکردنی بەکارھێنەران.[٤][٥][٦]

نەخشاندن

دەستکاری

تەلارسازی

دەستکاری

ئەندازیاری تەلارسازی پڕۆژەکە ڕابەر والی جەبارە کەوا شێوازێکی پۆست-مۆدێرنی بۆ باڵەخانەکە ھەڵبژاردووە. ڕووی پێشەوەی بیناکە بە دیواری پەردەیی شووشەیی داپۆشراوە بۆ ئەوەی نیشتەجێبووان بتوانن تەواوی دیمەنەکانی دەرەوە بەڕوونی ببینن.[٧]

پێکھاتە

دەستکاری

ئەندازیارییە پێکھاتەیییەکانی پڕؤژەکە بریتین لە د. بەھمەن تەھا و کۆڤان عەزیز، کەوا پێکھاتەی باڵەخانەکەیان بە کۆنکریتی بەھێزکراو نەخشاندووە بە ھاوبەشی لەگەڵ دیواری شیردا. بەھۆی نزیکی شوێنی پڕۆژەکە لە ھێلی بوومەلەرزەی عەرەبی، ناوچەکە لەڕووی لەرزینەوە چالاکە و لە ساڵی ٢٠١٧دا ڕووبەرووی بوومەلەرزەیەک بە ٧٫٢ ڕێختەر ببوویەوە.[٨]ھەروەھا بوونی بایەکی زۆر لەناوچەکە وای کردووە کە لە نەخشەی باڵەخانەکە گرینگییەکی زۆر بە سیستەمی بەرھەڵستی دژی ئەو ھێزانە دراوە.

پێشانگا

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Erbil 1 Tower». Emporis.com. Retrieved 02 February 2020.
  2. ^ «الشروع ببناء اعلى برج بالعراق في كوردستانه.». ashourland.net (Arabic) Retrieved 08 July 2020. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «Zaniary Tower is Recorded as the Tallest Residential Building Complex in Iraq». www.lafarge-iraq.com Retrieved 29 June 2020. ١١ی نیسانی ٢٠١٩.
  4. ^ «لە هەولێر بەردی بناخەی بەرزترین تاوەر لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق دادەنرێت». rudaw.net (Kurdish) Retrieved 08 February 2020.
  5. ^ «وضع الحجر الاساس في اربيل لاعلى برج على مستوى اقليم كردستان والعراق». ninanews.com (Arabic) Retrieved 08 July 2020.
  6. ^ «وضع الحجر الأساس لتدشين مشروع زانياري الذي يضم برج E1 الذي من المقرر أن يصبح بعد اكتماله أعلى برج على مستوى إقليم كوردستان والعراق». todaynewsiq.net (Arabic) Retrieved 08 July 2020.
  7. ^ نيوز، الفرات. «وضع حجر الأساس لأعلى برج في العراق». الفرات نيوز (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  8. ^ «Earthquake K24». K24 Retrieved 08 February 2020.