ئیڤی ماتسیپی کاسابێری
ئیڤی ماتسیپی کاسابێری (Ivy Matsepe-Casaburri؛ لە دایکبووی ١٨ی ئەیلوولی ١٩٣٧ - مردووی ٦ی نیسانی ٢٠٠٩) کەسایەتی سیاسەتوانی ئەفریقای باشوور بوو.[١] ئەو لە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٨، بە وەکالەت بووە سەرۆکی ئەفریقای باشوور. ئیڤی لە ماوەی حوزەیرانی ١٩٩٩ تاوەکوو ٦ی ننیسانی ٢٠٠٩ وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و خزمەتگووزاری پۆستە بوو لە باشووری ئەفریقا.[٢][٣]
ئیڤی ماتسیپی کاسابێری | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨ی ئەیلوولی ١٩٣٧ Kroonstad، ئەفریقای باشوور |
مردن | ٦ی نیسانی ٢٠٠٩ پرێتۆریا، ئەفریقای باشوور | (٧١ ساڵ ژیاوە)
پیشە | سیاسەتوان |
پۆستەکان | Premier of the Free State، member of the National Assembly of South Africa، سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشوور، سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشوور |
پەروەردە | Rutgers University، University of Fort Hare |
ئەندامی حیزبی | African National Congress |
ئیڤی ماتسیپی کاسابێری لە ڕۆژی ٦ی نیسانی ٢٠٠٩، لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد، ئەو لە دەمی مردنی ھێشتا وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بوو.
ژیان
دەستکاریئیڤی ماتسیپی کاسابێری ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریس بوو لە زانکۆی فۆرت ھاری، دوای تەواوکردنی بۆ دوو ساڵان بووە مامۆستا لە وڵاتەکەی خۆی. دواتر کاتێک تەمەنی ٢٨ ساڵان بوو ئەوا لە وڵاتەکەی دوورخرایەوە، سەرەتا بۆ کارکردن چووە سوویسرا وەک مامۆستایەک دامەزرا، لەوێ بۆ ماوەی دە ساڵێک کاری کرد و پاشان چووە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لە ئەمریکا درێژەی بەخوێندنەکەی دا و توانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا بەدەست بھێنێت.[٢][٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Acting President for period 14 September to 18 September 2005 4 June 2011 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا «Ivy Matsepe-Casaburri, Dr | South African Government». www.gov.za. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ Chikane، Frank (2012-04-28). «Emotional farewell as Mbeki holds last cabinet meeting». Daily Nation. لە 2016-08-26 ھێنراوە.
- ^ «Ivy Matsepe-Casaburri». SA history.org. SAHO. ١٧ی شوباتی ٢٠١١. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیڤی ماتسیپی کاسابێری تێدایە. |