ئیڤان پیتەرز

ئەکتەرێکی ئەمریکی

ئیڤان پیتەرز (بە ئینگلیزی: Evan Peters)‏ لەدایکبووی ١٩٨٧، ئەکتەر و کەسایەتی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە، لە شاری سانت لویس لە ویلایەتی میزۆری لەدایکبووە، و پاڵەوانی زنجیرەی (چیرۆکی ترسی ئەمریکی) ناسراو بە (A.H.S).[١]

ئیڤان پیتەرز قسەدەکات لە بەرنامەی WonderCon 2019، "Dark Phoenix"، لە سەنتەری کۆنفرانسی ئاناھیم لە شاری ئاناھیم لە ویلایەتی کالیفۆرنیا
ئیڤان پیتەرز قسەدەکات لە بەرنامەی WonderCon 2019، "Dark Phoenix"، لە سەنتەری کۆنفرانسی ئاناھیم لە شاری ئاناھیم لە ویلایەتی کالیفۆرنیا

لە ساڵی ٢٠٠٤ بە یەکەم ڕێگای پیشەیی لە فیلمێک بە ناوی "Clipping Adam" و لە ھەمان ساڵدا زنجیرەی "The Days"، لە ساڵی ٢٠١٤ ئیڤان بەشداری لە زنجیرە بەشەکانی (X-Men) کرد کە بە (Days of Future Past) ناسراوە بە ڕۆڵی جیوەیی (Quicksilver).

ژیانی پێشوو دەستکاری

ئیڤان تۆماس پیتەرز لە شاری سانت لویس لە ویلایەتی میزۆری لە دایک و باوکێک بە ناوەکانی جوولی و فیلیپ، پیتێرز لە گەڕەکی بالوین گەورە بووە، باوکی جێگری سەرۆکی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی چارڵز ستیوارت مۆتە.

پیتێرز بە کاسۆلیکی گەورە بووە و لە قوتابخانەیەکی کاسۆلیکی خوێندوویەتی، برایەکی گەورەی ھەیە بە ناوی ئەندرۆ و خوشکێکی لە باوکێکی تر ھەیە بە ناوی میشێل، لە ساڵی ٢٠٠١ پیتەرز لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان لە شاری گراند بلانک لە ویلایەتی میشیگان کرد و لەوێ کاری مۆدێلی کرد و وانەی نواندنی(ئەکتەر) ناوخۆیی وەرگرت، لە قوتابخانەی ئامادەیی کۆمەڵایەتی گراند بلانک خوێندوویەتی، پێش ئەوەی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا لەگەڵ دایکیدا ڕوو لە لۆس ئەنجلەس بکەن بۆ ئەوەی کاری نواندن ئەنجام بدات، لە قۆناغی دووەمدا لە ئامادەیی بێربانک خوێندوویەتی، بەڵام دواتر دەستی بە وانەکانی خوێندنی ماڵەوە کردووە.[٢][٣][٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "معرف ايفان بيترز في النظام الجامعي للتوثيق". Retrieved 6 فبراير 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  2. ^ https://www.tvguide.com/celebrities/evan-peters/bio/3030242897/
  3. ^ http://blog.mlive.com/flintjournal/entertainment/2008/03/young_grand_blanc_township_act.html
  4. ^ https://web.archive.org/web/20150711212350/http://movies.about.com/od/sleepover/a/sleepsf063004.htm