ئیندۆنیزیا لە ئۆڵۆمپیاد

ئیندۆنیزیا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٢ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کردووە، جگە لە ساڵانی ١٩٦٤، ١٩٨٠ بەشداری سەرجەم یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە. ئیندۆنیزیا تا ئێستا بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستاندا نەکردووە. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی ئیندۆنیزیا ساڵی ١٩٤٦ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٥٢ لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بەفەرمی ناسێندرا. تا ساڵی ٢٠٢٠ وەرزشوانانی ئیندۆنیزیا بە گشتی ٣٧ مەدالیای ئۆڵۆمپیادیان بەدەستھێناوە، بیست و یەک مەدالیا لە پێشبڕکێی بەدمینتۆن و پازدە لە بەرزکردنەوەی قورسایی و یەک لە تیر و کەوان. لە ناو وڵاتانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، ئیندۆنیزیا لە پلەی یەکەمدایە لەڕووی بەدەستھێنانی زۆرترین مەدالیای ئۆڵۆمپیاد، ھەروەھا لە پلەی دووەمدایە لە ڕووی مەدالیای زێڕ کە (٨)زێڕە، تەنھا لە دوای تایلەندەوەیە کە خاوەنی ١٠ مەدالیای زێڕە.

سەرچاوەکان دەستکاری