سەنگگرتن یان ئیفلیجیی خەو (بە ئینگلیزی:Sleep Paralysis)، حاڵەتێکی تەنگە ھەناسەییە، وە نەتوانینی جووڵەیە لەکاتی خەودا، لەوانەیە ئیفلیجیی خەو]] شان بەشانی چەند ھۆیەک ڕووبدات وەکو ژانەسەر و نائاسوودەیی و پەشۆکاوی یان تەنگە ھەناسەیی، وەلەوانەشە بەبێ ھیچ نەخۆشیەک و ھۆیەک بێت. ئیفلیجی خەو توندترین حاڵەتە کە توشبووان توشی پەشۆکاوی خەو بکات ھەرچەندە ڕوودانی ئەم حاڵەتە کەمە. بێجگە لە ئیفلیج بوونی تەواوی ماسولکەکان، توشبوو ناتوانێ بجووڵێ و قسەش بکات، لەوانەیە توشبوو تووشی جۆرێک لە وڕێنەی بینین و بیستن ببێت، چونکە شتانێ دەبینێ و دەبیستێ کە ڕاستەقینە نین، بەمەش ترس و پەشۆکاوی زیاد دەکات. لەوانەیە ئیفلیجی خەو ڕوودانی دەگمەن بێت لای چەند کەسانێک، چونکە لە ژیانیاندا یەک جار تووشیان بووە یان لەشەوێکدا دووبارە بۆتەوە، لای چەند کەسانێکیش چەند جارێک ڕوودەدات.

وێن‏‏‏ەیە‏‏‏‌كی وێن‏‏‏ە‏‏‏كێش هێنری فوسێلی لە ساڵی (١٧٨١) بەیەکێک لە وێنە کلاسیکیەکان دەناسرێ دەربارەی سەنگ‌گرتن، کە واسەیری دەکرد گوایە جنۆکەیەک سەردانی کردووە.

دۆزینەوەکان دەستکاری

بەم دواییانە زانایان توانیان نھێنی ئەم پەشۆکاویە بدۆزنەوە و بە ڕێگەیەکی زانستی پێناسەی بکەن، ئەمەش دوای دۆزینەوەی قۆناغە جیاوازەکانی خەو و زانینی ھەموو گۆڕانکاریە زیندەییەکان کە ھەموو قۆناغەکان لەخۆدەگرێ. لە قۆناغی خەون بینین، کە دوای ٩٠ خولەک لە سەرەتای خەو، یان لە سێیەکی کۆتایی کاژێرەکانی خەو نزیکی کاتی لەخەو ھەستان، بەوە ناسراوە کە ماسولکەکانی لەش ھەمووی شەل دەبێت بێجگە لە ناوپەنچک و ماسولکەی دەرەوەی چاو، وە کۆمەڵێ خەونی پیشاندەدرێت کە لەوانەیە ئەنجام بێ بۆ چالاکی بیر و ھۆشی کە دەوڵەمەندە بە ڕووداو.

ھۆکارەکان دەستکاری

ھۆکارەکانی ئیفلیجی خەو، بریتیە لە دەرچوونی مرۆڤ لە قۆناغی خەون بینین بۆ قۆناغی خەون نەبینین دوای ئەوە ھەستان لەخەو و بە ئاگابوون و ھەست پێکردن بە دەوروبەری، بەڵام  -جیاواز لە ئاسایی- ناتوانێ کۆتایی بە شەل بوونی تەواوی ماسولکەکان یھێنێت، کە ئەمەش دەبێتە ھۆی ھەست کردن بە پەشۆکاوی و ترسێکی زۆر، سەرەنجام بینینی چەند  شەبەنگ و تارمایی بێزارکەر و ھەست کردن بە پەککەوتن و خنکان و نەتوانینی قسەکردن و جوڵان. وەبەردەوام دەبێت لە نێوان چەند چرکەیەک بۆ چەند خولەکێک، کۆتایی دێت بە گەڕانەوەی جووڵە و قسەکردن پاشان ھەستان لە خەو بە حاڵەتێکی ترسان و پەشۆکاوی و تەنانەت گریان، بەھۆی ئەو حاڵەتەی بەسەریھاتووە. ئەم حاڵەتە توشی ھەردوو ڕەگەزەکە دەبێت لە ھەموو تەمەنێک.

وەچەند ھۆکارێکیش ھەن کە یارمەتین بۆ ڕوودانی، قەدەغەکردنی نوستن (کەم خەوتن) بە ھۆکارێکی گرنگی ڕوودانی ئیفلیجی خەو دادەنرێت لەبەر زۆربوونی شەل بوونی ماسولکەکان و چڕی قۆناغی خەو بینین. لەھەمان کاتدا پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن خەم و پەشۆکاوی زۆر و نوستن لەسەر پشت و توشبوون بە ھەندێک نەخۆشی دەروونی، وەھەروەھا ڕاوەستانی لەناکاو لە بەکارھێنانی دەرمانە ساردکەرەکان وەکو چارەسەری تووڕەیی، بە ھۆکار دەزانرێت بۆ دووبارە بوونەوەی ئەم حاڵەتە بێزارکەرە.

چارەسەر دەستکاری

سەبارەت بە چارەسەری ئیفلیجی خەو، لە بنەڕەتتدا بشت دەبەستێ بە چاککردنی ھەڵسوکەوتی ژیان وەک چاککردنی کاتی خەوتن و ھەستان لەخەو و ئەنجامدانی وەرزش و خەوتن لەسەرلا لەجیاتی خەوتن لەسەر پشت، لەگەڵ دوورکەوتنەوە لە ھۆکارەکانی خەم و پەشۆکاوی و چارەسەرکردنیان. گرینگترین چارەسەرەکان:

  1. ڕێکخستنی کاتەکانی خەوتن.
  2. ئەنجام دانی وەرزش
  3. دوورکەوتنەوە لە خەم و پەشۆکاوی و چارەسەرکردنیان.

سەرچاوەکان دەستکاری