ئیسماعیل ڕەزوان

سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس

ئیسماعیل سەعید ڕەزوان سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینییە لە حکوومەتی حەماس بە سەرۆکایەتی ئیسماعیل ھەنییە کۆنترۆڵی غەززە دەکات. پێشتر وەک وتەبێژی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی حەماس کاری کردووە، ھەروەھا وەک سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری تۆڕی ڕاگەیاندنی ئەقسا، ھەروەھا مامۆستای فەرموودە لە زانکۆی ئیسلامی غەززە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە زانستەکانی فەرموودە. پۆستی وەزیری وەرگرت لەو گۆڕانکارییەی کە لە ساڵی ٢٠١٢ لە حکوومەتی حەماس ڕوویدا.[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «الرئیسیة». شبکة فلسطین للحوار (بە عەرەبی). لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.