ئیسماعیل مەسقەتی یان ئیسماعیل مەسقەدی (بە فارسی: اسماعیل مسقطی) ھونەرمەندی مۆسیقازان، ژەنیاری ئامێری تار و گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان بوو کە بە زاراوەی کوردیی کرماشانی گۆرانیی خوێندووە.

ئیسماعیل مەسقەتی
زانیارییەکان
ھەروەھا ناسراوە بەشیرین پەنجە
لەدایکبووی٢١ی ئازاری ١٩٢٢
کرماشان
مردووی٢١ی ئازاری ٢٠٠٨
کرماشان
پیشە(کان)ژەنیار و گۆرانیبێژ
ئامێرەکانئامێری تار
ساڵانی چالاکبوون١٩٧٠ەکان

ژیان دەستکاری

ئیسماعیل مەسقەتی لە ٢١ی ئازاری ١٩٢٢ لە شاری کرماشان لە دایک بوو.[١] باوکی موحەممەد ئیبراھیم کوڕی موستەفاخانی وەکیل لە قوتابیەکانی تارژەنی گەورە، میرزا ئاقاخانی باوک بوو. لە تەمەنی ١٢ ساڵی بە ژەندنی ئامێری زەرب پێی ھیشت بە جیھانی مووسیقا و لە تەمەنی ١٨ ساڵی بۆ یەکەم جار ئامێری تاری ژەند.

ماوەیەک مامۆستای گەورەی تار بوو لە ئێران، وەکوو مورتەزا نەیی داوود و یەحیا زەڕینپەنجە لە کرماشاندا بوون و ئیسماعیل مەسقەتی لەو ماوەیەدا بوو بە قوتابییان. بە دوای ئەوە بۆ کەڵک وەرگرتن لە ھونەری ئەبولحەسەن سەبا چوو بۆ تاران. مەسقەتی گۆتووە ھەموو گۆرانی کوردیەکانی بە دەستی ئەبولحەسەن سەبا نۆتنووسی کراونەتەوە. ھەمووی گۆرانی کوردیەکانی کە بە دەستی سەبا پێک ھاتبوون لە ئەرشیڤی ڕادیۆ کرماشانەوە، نابوود کراون؛ بەڵام مەسقەتی ھەموویان لە بیر کردبوو و هەتا ڕۆژە دواھەمینەکانی تەمەنی لە بیرەوە دەیانژەند.

مەسقەتی بە دوای فێربوونی تار لە لای ئەبولحەسەن سەبا ھاتەوە بۆ کرماشان و لە کاتی دامەزراندنی ڕادیۆی کرماشان ھەتا شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێران لەگەڵ ئەم ڕادیۆ و ئۆرکستێرەکەی ھاوکاریی کرد. مەسقەتی لە لێدانی تار لە ھیچ کەسێک لاساییی نەدەکرد و خاوەنی شێوەی تایبەت بە خۆی بوو و ھەروەھا یەکێک لە مامۆستایانی ھەرە لێزانی بیداھەژەنی بوو. بێجگە لە تار، لە ئامێرەکانی دێکەی مووسیقا وەکوو سێ تار، عوود، ڤیۆلۆن، زەرب، دەف، و دایرەیش شارەزا بوو.

ئیسماعیل مەسقەتی گۆرانیەکانی ھەرە ناسراوی بە وەێنەی کچە‏کچە، نازەنینە، بەو بەو و جەمیل جەمیلە خوێندووە؛ بەڵام گەھا ناسراوترین گوورانیی پەپۆ سلێمانیە کە ھێشتا لە ناسراوترین گۆرانیەکان بە زاراوەی کوردیی باشووری دێتە ئەژمار. ئیسماعیل مەسقەتی لە ساڵەکانی دوای شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێران بە وێنەی ھەموو ھونەرمەندە کوردەکانی دێکە، ئێزنی بۆ گۆرانیگۆتن نەبوو و بە ھۆی نەداری لە چێشتخانەیەک لە کرماشان، تاری لێدەدا. بەڵام لە ساڵەکانی دواھەمینی تەمەنی، چەندین گۆرانی بازخوێنی کرد و تەنانەت کۆنسێرتیش بەڕێوەبرد کە یەکێک لە کۆنسێرتەکانی لە شاری سلێمانی بوو. لە ڕۆژی نەوڕۆزی ساڵی ١٣٨٧ی ھەتاوی، لە کرماشاندا کۆچی دواییی کرد، لە گۆڕستانی باخی فیردەوسی شاری کرماشان بە خاک سپێردراوە.

ژێدەر دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ھونەرمەندێک کە بە درێژای تەمەنی عشق و شادیی خوڵقاندووە". کوردپرێس (بە فارسی). ٢١ی ئازاری ٢٠٢١. Retrieved 22ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)