ئیسلام کەریمۆڤ

سیاسەتوانی ئۆزبەک و یەکەمین سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان

ئیسلام عەبدولغەنیێڤیچ کەریمۆڤ (بە ئۆزبەکی: Islom Abdugʻaniyevich Karimov / Ислом Абдуғаниевич Каримов، بە ڕووسی: Ислам Абдуганиевич Каримов؛ ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٣٨ – ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦) سیاسەتوانێکی ئۆزبەک و یەکەمین سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان بوو کە لە ساڵی ١٩٩١ەوە ھەتا کاتی مردنی لە ٢٠١٦ پۆستی سەرۆکایەتیی پێبوو. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦، کەریمۆڤ بەھۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لەدەستدا و کۆتایی بە ٢٥ ساڵ دەسەڵاتدارییەکەی ھات.[١]

ئیسلام کەریمۆڤ
Ислом Каримов
Islom Karimov
کەریمۆڤ لە حوزەیرانی ٢٠١٦
یەکەمین سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان
لە پۆستدا بووە
١ی ئەیلوولی ١٩٩١ – ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦
سەرۆک وەزیران عەبدولھاشم مووتالۆڤ (١٩٩٢–١٩٩٥)
ئۆتکیر سوڵتانۆڤ (١٩٩٥–٢٠٠٣)
شەوکەت میرزیایێڤ (٢٠٠٣–٢٠١٦)
جێگری سەرۆک شوکروڵڵا میرسەعیدۆڤ (١٩٩٠–١٩٩٢)
پێشینە پۆستەکە دامەزرا
پاشینە نیعمەتوڵڵا یوولداشێڤ (کاتی)
شەوکەت میرزیایێڤ
سەرۆک کۆماری کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئۆزبەکستان
لە پۆستدا بووە
٢٤ی ئازاری ١٩٩٠ – ١ی ئەیلوولی ١٩٩١
پێشینە پۆستەکە دامەزرا
پاشینە پۆستەکە ھەڵوەشایەوە
سکرتێری یەکەمی پارتی کۆمۆنیستی ئۆزبەکستان
لە پۆستدا بووە
٢٣ی حوزەیرانی ١٩٨٩ – ١ی ئەیلوولی ١٩٩١
پێشینە ڕەفیق نیشانۆڤ (١٩٨٨–١٩٨٩)
پاشینە پۆستەکە ھەڵوەشایەوە
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ئیسلام عەبدولغەنیێڤیچ کەریمۆڤ
(١٩٣٨-0١-٣٠) ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٣٨
سەمەرقەند، کۆماری سۆسیالیستی ئۆزبەکستان، سۆڤیەت
مردن ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦(٢٠١٦-٠٩-٠٢) (٧٨ ساڵ ژیاوە)
تاشکەند، ئۆزبەکستان
پارتی سیاسی پارتی کۆمۆنیستی ئۆزبەکستان (پێش ١٩٩١)
پارتی دیموکراتی گەل (١٩٩١–٢٠٠٦)
پارتی لیبرال دیموکرات (٢٠٠٦–٢٠١٦)
ھاوسەر(ەکان) نانالیا کووچمی (ھ. ١٩٦٤؛ ج. نزیکەی ١٩٦٦)
تاتیانا کەریمۆڤا (ھ. ١٩٦٧؛ مردنی کەریمۆڤ لە ٢٠١٦)
منداڵ(ەکان)
پەیکەری ئیسلام کەریمۆڤ

کەریمۆڤ حوکمڕانی ڕژێمێکی تاکڕەوی سەرکوتکەری لە ئۆزبەکستان دەکرد کە تێیدا نەیارانی سیاسی تیرۆر کران، مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکران و ناڕەزایەتییەکان قەدەغە کرابوون. ھەرچەندە سزای لەسێدارەدان لە ساڵی ١٩٩٨دا ھەڵوەشایەوە.[٢][٣][٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ "Islam Karimov: Uzbekistan president's death confirmed". BBC. 2 September 2016. Archived from the original on 3 September 2016. Retrieved 2 September 2016.
  2. ^ Schenkkan, Nate. "Islam Karimov and the Dictator's Playbook". Foreign Policy (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 3 July 2021. Retrieved 2021-07-05.
  3. ^ "Uzbekistan plunged into uncertainty by death of dictator Islam Karimov". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2016-09-02. Archived from the original on 3 June 2021. Retrieved 2021-07-05.
  4. ^ "Uzbek Leader Islam Karimov Was A Dictator In The Classic Mould". Sky News (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 9 July 2021. Retrieved 2021-07-05.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری