ئیستاس تۆن
ئیستاس تۆن مۆسیقاژەنێکی ئۆکراینییە و خۆی بە "ترۆبادۆرێکی[تێبینی ١] مۆدێرن" وەسف دەکات.[١][٢]
ئیستاس تۆن | |
---|---|
ناوی لەدایکبوون | ستانیسلاڤ تۆن |
لەدایکبووی | لە ٢٤ / ٤ / ١٩٧٥ لە دایکبووە لە شاری زاپۆریززیا ی وڵاتی ئوکراینا لە دایک بووە |
پیشە(کان) | میوزیکژەن |
ئامێرەکان | فلوت گیتار |
ساڵانی چالاکبوون | 2002–present |
وێبگە | estastonne |
ژیاننامە
دەستکاریئەم بەشە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم بەشە باشتر بکەن. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ستانیسلاڤ تۆن لە ساڵی ١٩٧٥ لە کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئوکراینا لەدایکبووە، بە ڕەچەڵەک جوولەکە و ئەڵمانییە. لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا دەستی بە گیتار ژەنین کردووە و لە قوتابخانە بەشی مۆسیقا لە ناوچەکە دەستی بە خوێندنی مۆسیقای کلاسیک کردووە. دوای ئەوەی خێزانەکەی لە ساڵی ١٩٩٠ ڕوویان لە ئیسرائیل کرد، تۆن بۆ ماوەی یازدە ساڵ وازی لە گیتار ژەنین ھێنا. لە ئەیلوولی ٢٠٠١ ڕووی لە نیویۆرک کرد و دەستی بە ژەنینی گیتار کردەوە بە ھاوبەشی لەگەڵ مایکل شولمان یاریزانی کەمانچە و مۆسیقاری سەر شەقام. لە کۆتاییدا وەک مۆسیقاژەنێکی تاکەکەسی دەستی بە گەشتکردن بە جیھاندا کرد. تۆن لە وڵاتانی جیھان کۆنسێرت دەژەنێت، ھەروەھا لە ئاھەنگەکانی سەر شەقام، یۆگا، ھونەر، یان لە ئاھەنگەکانی دیکەدا نمایش دەکات. ئیستاس گیتارێکی کلاسیکی دە تار و ھەروەھا فلوت دەژەنێت
تێبینییەکان
دەستکاری- ^ ترۆبادۆر ئاوازدانەر و نمایشکاری شیعری ئۆکسیتانی کۆن بووە لەسەردەمی سەدەکانی ناوەڕاستی سەروودا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ "Essential Sounds of The Universe -Estas Tonne", SonicBids, New York.
- ^ «Estas Tonne official site».
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیستاس تۆن تێدایە. |