ئیتاڵیا لە ئۆڵۆمپیاد

ئیتالیا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٩٦ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد. لەو کاتەوە، بەشداری سەرجەم یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە، ھەروەھا ساڵی ١٩٢٤ بۆ یەکەمجار لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە بەشداری کردووە. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی ئیتالیا لە ساڵی ١٩٠٨دامەزراوە، ساڵی ١٩١٣ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بەفەرمی ناسێنراوە. وەرزشوانانی ئەم وڵاتە خاوەنی زیاتر لە ٧٥٧ مەدالیای ئۆڵۆمپیادن. ئەمەش وای کردووە ببنە یەکێک لەو وڵاتانەی خاوەنی زۆرترین مەدالیان.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Italy at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-08-12.

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Italy at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٢.