ئیبراهیم ئەفێڵای (Ibrahim Afellay)(لەدایکبووی ۲ی نیسانی ۱۹۸٦)، یاریزانێکی پڕۆفیشناڵی هۆڵەندییە. یاری لە ناوچەی ناوەڕاست دەکات بۆ ستۆک سیتی و هەڵبژاردەی تۆپی پێی هۆڵەندا. لەتەمەنی ۱۰ساڵی پەیوەندی بە ئەکادیمیای یانەی ئایندهۆڤن کردوە بۆ پێگەیاندنی یاریزان، دوای چەند ساڵێک سەرخرا بۆ تیپی یەکەم و ماوەی ۸وەرز یاری بۆ یانەکە کرد، دواتر لەساڵی ۲۰۱۱ پەیوەندی بەیانەی بەرشلۆنە کرد بە بڕی ۳ملیۆن یۆڕۆ، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەیانەی بەرشلۆنە کەم یاری پێدەکرا یانەی بەرشلۆنە جێهێشت پەیوەندی کرد بەیانەی شاڵکە دواتر پەیوەندی بەیانەی ئۆڵۆمپیاکۆس کردوو ئینجا لە ۲۰۱۵ پەیوەندی بەیانەی ستۆک سیتی کرد.

ئیبراهیم ئەفێڵای
ابراهیم ئەفێڵای لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا
زانیاری کەسایەتی
ڕێکەوتی لەدایکبوون ۲/٤/۱۹۸٦ (تەمەنی۲٥ ساڵە)
شوێنی لەدایکبوون ئۆتریتچ، هۆڵەندا
باڵا ۱۸٥سم
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا ستۆک سیتی

سەرچاوەکان دەستکاری

ویکیپیدیای ئینگلیزی