ئۆکسان
ئۆکسان (ئینگلیزی: Oxidation) کردەی ونکردنی ئەلکترۆنێک یان چەند ئەلکترۆنێکە، لە ماددەیەک کە باری ئۆکسانەکەی زیاد دەکات.
لێکردنەوە دەستکاری
لێکردنەوە یان کەمکردنەوە (Reduction) کردەی وەرگرتنی ئەلکترۆن یان کەمبوونەوەی ئۆکسانەژمارەیە.
کاردانەوەی ئۆکسان-لێکردنەوە دەستکاری
کاردانەوەی ئۆکسان-لێکردنەوە (Oxidation-reduction reaction) ھەر گۆڕانێکی کیمیایییە، کە تێیدا ماددەیەک دەئۆکسێت (ئەلکترۆن ون دەکات) و، ماددەیەکی تر لێ دەکرێتەوە (ئەلکترۆن وەردەگرێت).
سەرچاوە دەستکاری
- پەرتووکی کیمیا ١٢، چاپی سێیەم - ٢٠١٢، «وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان».
ئەم کیمیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |