ئۆتۆ ڕانک (بە ئینگلیزی: Otto Rank) (٢٢ی نیسانی ١٨٨٤ – ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٩) دەروونناس و نووسەر و مامۆستای نەمسایی بوو، ئۆتۆ لە ڤییەنا لەدایکبووە، بۆ ماوەی بیست ساڵ یەکێک بووە لە ھاوکارە نزیکەکانی سیگمۆند فرۆید، نووسەرێکی پڕ بەرھەمە لەسەر بابەتەکانی دەروونشیکاری، و سەرنووسەری دوو لە گرنگترین گۆڤارە دەروونشیکارییکان بوو، و بەڕێوەبەری کارگێڕی ناوەندی سیگمۆند بووە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، ھەروەھا توێژەرێکی توێری و چارەسەرکاری دەروونی داھێنەر بووە، لە ساڵی ١٩٢٦دا ئۆتۆ ڤییەننا بەجێدەھێڵێت و بەرەو پاریس دەڕوات، ڕانک وەک وانەبێژ و نووسەر و چارەسەرکاری دەروونی لە فەرەنسا و ئەمریکا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێنا.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری