ئۆتۆنۆمی مەسیحییەکانی عێراق
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
لە ساڵی ٢٠٠٦ «سەرکیس ئاغاجان» ڕێبەڕ و سەرکردەی دیاری مەسیحییەکان داوای مافی ئۆتۆنۆمی بۆ مەسیحییەکان کرد. ئەم داوایە مشتومڕی زۆری ناوخۆ و دەرەوەی نایەوە؛ سەر ئەنجام داواکە لە مادەی «٣٥»ی ڕەشنووسی دەستووری ھەرێمی کوردستان، لە دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان ژمارە «٢١» لە ڕۆژی «٢٤٦٢٠٠٩» پەسند کرا. بەڵام لێژنەی تایبەت بە ھەموار کردنی دەستووری عێڕاق؛ داواکەی «سەرکیس ئاغاجان»ی تەنیا وەک «ئۆتۆنۆمی ئیداری بۆ مەسیحییەکان» پێشنار کردووە، تا لە کاتی ھەموار کردنی دەستووری عێڕاقدا لەبەر چاو بگیرێت.