ئورڤاشی بوتالیا (بە ئینگلیزی: Urvashi Butalia؛ لە دایکبووی ١٩٥٢ لە ئەمبالا، ویلایەتی ھاریانا) ژنە نووسەر و چالاکوانی ھیندییە. ئەو بەکتێبەکانی دیوەکانی دیکەی بێدەنگی: دەنگەکان لە ھیندستانی دابەشکراو ھەروەھا وتاری ئاشتی: دەنگی ژنانی کەشمیر ناوبانگی دەرکردووە.

ئورڤاشی بوتالیا
لەدایکبوون (١٩٥٢-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢ (تەمەن ٧٢ ساڵ)
Ambala، ھیندستان
زمانی نووسینئینگلیزی
پیشەڕۆژنامەوان، publisher، مێژووناس، نووسەر
پەروەردەUniversity of London، University of Delhi، Miranda House
شوێنی کاردێھلی، Greater London
خەڵاتەکانPadma Shri in literature and education، Goethe Medal

لە ساڵی ١٩٨٤، ئورڤاشی لەگەڵ ڕیتو مێنۆن بەھاوبەشی خانەی کالی بۆ ژنانیان دامەزراد، ئەمەش یەکەم خانەی چاپکردنی فێمێنیستی بوو لە تەواوی ھیند. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣، ئورڤاشی پڕۆژەی زووبان بووکسی لەژێر چەتری خانەی کالی دامەزراند.[١][٢] لە ساڵی ٢٠١١، ئورڤاشی و مێنۆن بەیەکەوە لەلایەن حکوومەتی ھیندستان خەڵاتی پادما شریان پێدرا، کە چوارەمین گەورە خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەو وڵاتەیە بۆ کەسانی سڤیلی بدات، ئەمەش لە پای کارەکانیان بوو لە بواری وێژە و پەروەردە.[٣][٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Smruti Koppikar (16 August 2013). "Noted feminist to step down as director of Zubaa". Hindustan Times. Retrieved 20 October 2014. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١١ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Ghoshal, Somak (January 20, 2019). "Urvashi Butalia | I want to prove that feminist publishing can survive commercially". Live Mint.
  3. ^ "Press Information Bureau". www.pib.nic.in. Retrieved 2019-03-07.
  4. ^ Outlook India http://news.outlookindia.com/items.aspx?artid=716285. Retrieved 7 March 2019. {{cite news}}: Missing or empty |title= (help)[بەستەری مردوو]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری