ئوخاناگین خورێلسوخ

ئوخاناگین خورێلسوخ (لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٦٨)، بە خورلسوخ ئوخناش ناودەبرێت شەشەمین سەرۆکی مەنگۆلیایە، لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دەستی بە سەرۆکایەتی کردووە دوای سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مەنگۆلیای ٢٠٢١. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ تا کانوونی دووەمی ٢٠٢١ سەرۆک وەزیران بووە و چوار جار بۆ پەرلەمانی مەنگۆلیا ھەڵبژێردراوە – لە ساڵانی ٢٠٠٠، ٢٠٠٤، ٢٠١٢ و ٢٠٢٠. لە پەیمانگای کارگێڕی دەوڵەت و گەشەپێدانی بەڕێوەبردن و یاسا لە زانکۆی نیشتمانی مەنگۆلیا خوێندنی کارگێڕی گشتی تەواو کردووە، کە لە ساڵانی ١٩٩٤ و ٢٠٠٠ دەرچووی زانکۆ بووە.[١]

ئوخاناگین خورێلسوخ
بە مەنگۆلی: Ухнаагийн Хүрэлсүх
لەدایکبوون (١٩٦٨-٠٦-١٤) ١٤ی حوزەیرانی ١٩٦٨ (تەمەن ٥٥ ساڵ)
ئولانباتۆر، مەنگۆلیا
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی مۆنگۆلی
پیشەسیاسەتوان، ئەفسەری سەربازی
پۆستەکانسەرۆک وەزیرانی مەنگۆلیا، سەرۆک کۆماری مەنگۆلیا، Deputy Prime Minister of Mongolia، Deputy Prime Minister of Mongolia
پەروەردەزانکۆی نیشتمانی مەنگۆلیا
ئەندامی حیزبیMongolian People's Party
ئایینTibetan Buddhism
وێبگەhttp://khurelsukh.mn

ژیانی تایبەتی دەستکاری

خورێلسوخ خێزاندارە و خاوەنی دوو کچە.[٢] ھاوسەرەکەی مامۆستای باخچەیە، کچە گەورەکەی مامۆستای مافی مرۆڤە لە زانکۆیەک. ئەو حەزی لە ژەنینی گیتارە لەگەڵ تیپەکەی بەناوی 'پاڵز' کە کاتێک تەمەنی بوو بە ٥٠ ساڵی پێکھێنرا. ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی پێشوو ھاندەری ماتۆڕسکیلە،[٣] یانەی ھەوادارانی ھارلی دەیڤدسۆنی لە مەنگۆلیا دامەزراندووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Төгөлдөр, А. (2020-07-02). "У. Хүрэлсүхийг Монгол Улсын 31 дэх Ерөнхий сайдаар томиллоо" [U.Khurelsukh has been appointed the 31st Prime Minister of Mongolia]. ikon.mn (بە مەنگۆلی). Retrieved 2021-01-26.
  2. ^ "Khurelsukh Ukhnaa". The New Media Group. Retrieved 2021-01-27.
  3. ^ Edwards, Terrence (2017-10-04). "Mongolia names biker enthusiast PM, kick-starting IMF rescue package". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-06-09.