ئوتا ئابێ (بە ژاپۆنی :阿部 詩, بە ئینگلیزی :Uta Abe ,لەدایکبووی ١٤ ی تەممووزی ٢٠٠٠) یاریزانی پیشەگەری جودۆی ژاپۆنییە.[١]لە یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوینەی ٢٠٢٠ تۆکیۆ ی ژاپۆن لە نیو کێشی یاخو لە کێشی ٥٢ کیلۆگرام توانی مەدالیای زێر بەدەسەت بھێنێت[٢]

Uta Abe
阿部 詩
زانیاری کەسێتی
ناوی خۆجێیی阿部 詩
ڕەگەزنامە ژاپۆن
لەدایکبوون (٢٠٠٠-٠٧-١٤) ١٤ی تەممووزی ٢٠٠٠ (تەمەن ٢٤ ساڵ)
Kobe, Hyogo Prefecture, Japan
باڵا١٥٨ centiمەتر (٥ پێ ٢ in)
وەرزشی
وڵات ژاپۆنJapan
وەرزشجودۆ
ڕووداو(ەکان)Women's 52kg
یانەNippon Sport Science University
تیمAll-Japan National Team

ژیانی تاکەکەسی

دەستکاری

ئوتا ئابێ خوشکی یاریزانی پیشگەرەی ژاپۆنی ھیفومی ئابێ، کە ئەویش بەھەمان شێوە توانی مەدالیای زێر لە جۆدۆ لەسەر ئاستی پیاوان لە کێشی ٦٦ کیلۆگرام لە ئۆڵمپیادی ھاویینەی ٢٠٢٠ وڵاتی تۆکیۆ بەدەست بھێنێت[٣]

پیشەی جۆدۆ

دەستکاری

ئوتا ئابێ لە یاری جودۆ بەشداری چەندین پاڵاوانێتی ناوخۆی و جیھانی کردووە و توانیویەتی چەندین مەدالیای جۆراو جۆر بەدەست بھێنێت یەکەم مەدالیای بڕۆنزی لە یاری جۆدۆ لە جودۆ گراند سلامی ٢٠١٦لە تۆکیۆ بەدەست ھێنا.[٤]ھاوکات یەکەم مەدالیای ئوتا ئابێ بوو. لە ساڵی ٢٠١٧ لە پاڵاوانێتی جۆدۆی گراند پریکس کە لەوڵاتی ژاپۆن بەرێوەچوو توانی یەکەم مەدالیای زێری خۆی بەدەست بھێنێت .[٥] ئەو لە پاڵەوانێتی جۆدۆی جیھانی ٢٠١٨ لە باکوی ئازەربایجان بەشداری کرد لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا یەکەم نازناوی جیھانی بردەوە، بەو کارەش بووە سێیەم گەنج ترین یاریزانی جۆدۆ کە لە تەمەنێکی کەم نازناوێکی جیھانی ببەنەوە. ئابێ سەرەتا جۆدۆکاری پۆڵەندی کارۆلینا پینۆکوسکا پاشان فابییەن کۆچەری سویسری بەزاند لە دواتردا جێسیکا پێریرای بەرازیلی بەزاند و لە قۆناغی پێش کۆتایی لە ماوەی ٤٠ چرکەدا توانی ئەمایندین بوچاردی فەرەنسی ببەزێنێت بەم شێوەیە گەیشتە یاریی کۆتایی.[٦] لە کۆتاییشدا ئابی لەگەڵ ھاوتیم و پاڵەوانی پێشووی جیھان ئەی شیشیمی ژاپۆنی ڕووبەڕوو بوو وەوە توانی بەسەریدا سەرکەوتووبێت مەدالیای زێڕی پاڵاوانێتییەکەی لە کێشی ٥٢ کیلۆگرامی لەسەر ئاستی ژنان بەدەست ھێنا. بەھەمان شێوە لە پاڵاوێنیتی جۆدۆی جیھانی ٢٠١٩ توانی مەدالیای زێر بەدەست بھێنێت دوای ئەوەی بەسەر سەرجەم ڕکابەرکانی سەرکەوت.[٧][٨]بەدەست ھێنانی مەدالیای زێر لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ تۆکیۆ زیاتر لەلایەن میدیاکارەکانی جیھانی گرینگی پێدرا بەھۆی ئەوەی براکەشی لە ھەمان ئۆڵمپیاد توانی لە کێشی ٦٦ کیلۆگرامی ئاستی پیاوان مەدالیای زێر بەدەست بھێنێت وەک خێزانێکی پالاوان وەسفکران.[٩]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Uta ABE / IJF.org». www.ijf.org. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «Judo - Women -52 kg Schedule | Tokyo 2020 Olympics». .. (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخی |ناونیشان= بپشکنە (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
  3. ^ Author، No (٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧). «Hifumi Abe and sister Uta top podium at Grand Slam Tokyo». The Japan Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  4. ^ «Grand Slam Tokyo 2016 / IJF.org». www.ijf.org. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ Author، No (٢٥ی شوباتی ٢٠١٧). «Abe makes history with Grand Prix win». The Japan Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  6. ^ «Uta Abe and Ai Shishime on track for Japanese final». www.judoinside.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «World Championships Seniors Baku 2018 / IJF.org». www.ijf.org. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ «Baku to host World Judo Championship 2018». AzerNews.az (بە ئینگلیزی). ١٠ی ئابی ٢٠١٦. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/sports/260720216. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری